مەزارگەی ئیمام حوسێن لە قاهیرە جمەی دێت لە زیارەتکارانی ژن و پیاو، گریان و دڵتەنگی بە رووی زیارەتکاران دەبینرێت، بە تایبەتی کاتێک ئەو کڵاوە دەبینن، کە لەسەر گۆڕەکەی دانراوە، وەکو نیشانەی سەری ئیمام حوسێن کە دەڵێن لەوێ نێژراوە.
لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەکارھێنانی پاسکیل بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە، ئەمەش ھاوکاتە لەگەڵ ھەوڵەکانی حکومەت بۆ ھاندانی شێوازی ژیانی تەندروست و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ھاتووچۆ، هەموو ئەو هەوڵانە بۆ ئەوەیە وڵاتەکە ببێتە نموونەیەک بۆ دۆستی ژینگە.