حکومەت: لایەنە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی هێرشکارانی سەر غالب محەممەد راسپێردراون
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا هێرشکردنە سەر غالب محەممەد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی هیوا لە پەرلەمانی عێراق "بەتووندی" سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، لایەنە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی هێرشکارەکان راسپێردراون.
ئێوارەی رۆژی هەینی، غالب محەممەد لە بەردەم ماڵی خۆیان لە سلێمانی، "بە چەقۆ" هێرشی کرایەسەر، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە، چارەسەری بۆ کرا و رەوانەی ماڵەوە کرایەوە. ئەو گوتی، "ماوەیەکە هەڕەشەمان لەسەرە".
لە راگەیێندراوی د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت".
گوتەبێژی حکومەت ئاماژە بەوەش دەکات، "هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته‌گه‌ڕ."
دەقی راگەیێندراوی گوتەبێژی حکومەت کە بۆ رووداو نێردراوە:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی هێرشی سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د له شاری سلێمانی شه‌رمه‌زار ده‌كات.
لایه‌نه ئه‌منییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هێرشكاره‌كان راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كه به زووترین كات رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی هه‌وڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان له هه‌ر پێگه و پۆستێكدا بن، ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر هاووڵاتیان به‌بێ سزای یاسایی تێپه‌ڕ نابێت.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2021/2/26