فرۆشیار و بازرگانان لەڕێگەی رووداو دەردەدڵی دەکەن: لە بازگەکان پارەی زیادە وەردەگیرێت
رووداو دیجیتاڵ
نزیكه‌ى مانگێكه دیارده‌ى رێگرى، دروستكردنى ئاسته‌نگ و هه‌ندێكجاریش وه‌ك ده‌ڵێن 'پاره‌ى زیاد وه‌رگرتن' له بازگه‌كانى نێوان سلێمانى و هه‌ولێر دروستبووه.
تیمی رووداو بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە، چوونە مه‌زادخانه‌ى خواره‌وه‌ى سلێمانى؛ گه‌وره‌ترین بازاڕى مامه‌ڵه‌ى ئه‌و ئامێره كاره‌باییانه‌ى به‌ر دیارده‌ى رێگرییه‌كه كه‌وتوون، فرۆشیار و بازرگانان، له‌به‌رده‌م مایكى رووداودا هه‌رچى ده‌رده‌دڵییان هه‌بوو، كردیان.
ئاراس محه‌ممه‌د، بازرگانى ته‌له‌ڤیزیۆن گوتی "زۆرجار له بازگه‌كان هه‌ر به گۆتره و به ده‌م، بڕێك پاره وه‌رده‌گرن و ده‌ڵێن فه‌رموو بڕۆ."
مسته‌فا مو‌سا، بازرگانى ئامێرى ئه‌لیكترۆنییە لە بازاڕەکە، ئەویش دەڵێ "ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ندیى به سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى نێوان هه‌ردوو حیزبه‌وه هه‌یه."
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، هۆكارى سه‌ره‌كیی ئه‌و كیشه‌یه؛ بۆ چوونه‌ناوه‌وه‌ى كاڵاى بازرگانان و هه‌رزانتر فرۆشتنه‌وه‌یان دەگەڕێتەوە، كه ئه‌مه بووه‌ته هۆكاری كێبڕكێى زۆرترین فرۆشتن له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانى.
دلاوه‌ر مسته‌فا، فرۆشیارى ئامێرى كاره‌بایی لە سلێمانی، دەڵێ "له باشماخ بێت، دهۆك یان به‌سره، بازرگان گومرگانه‌ى خۆى ده‌دات، ئیتر به‌و بێ بازاڕییه پاره‌ى زیاده حه‌ق نییه."
هاونیشتمانییەکی دیکە بەناوی دلاوه‌ر مسته‌فا، کە فرۆشیارى ئامێرى كاره‌باییە دەڵێ "من، خۆم چه‌ند رۆژێكە ئامێرم پێویسته له هه‌ولێرەوە بۆم بێت، به‌ڵام ناوێرم داواى بكه‌م."
له بازاڕى مۆبایلفرۆشانیش، هه‌مان دیاره هه‌یه و ده‌یان كه‌س رێگرییان لێكراوه. نه‌شوان عوسمان، بازرگانى مۆبایلە و گەواهیی ئەوە دەدات "ئێمه، له بازگه‌كانه‌وه مۆبایلمان بۆ داخڵ ناكرێت و ده‌یگه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام چه‌ند كۆمپانیا و كه‌سێك هه‌ن، كه به پاره كاره‌كه‌یان بۆ ده‌كرێت."
کەمال موسلیم، وه‌زیرى بازرگانی و پیشەسازیی هه‌رێمى كوردستان له رووداوى نه‌شارده‌وه، كه دیارده‌كه هه‌یه و، جێگه‌ى نیگه‌رانیشه. ئەو گوتی "باسی ئەو بابەتەمان کردووە و ناكرێت ئه‌و دیارده‌یه بمێنێت، خۆ ئه‌وه نێوانى دوو ده‌وڵه‌ت نییه دوو جار پاره وه‌ربگیرێت."
ئه‌و دیارده‌یه له‌و بازگانه‌دا كه‌متره كه سلێمانى و هه‌ولێر به عێراق ده‌به‌ستنه‌وه.
گرفتەکە لەکاتێکدایە، دۆخی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە خراپیدایە و ئەو پارەیەش بە هەر ناوێک وەربگیرێت و بخرێتە سەر ئامێرەکان، هاووڵاتی هەر ناچارە بیکڕێت.