رەمەزان بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێت


رووداو دیجیتاڵ

کارەبای سلێمانی دەڵێت، لەگەڵ نزیكبوونەوەی مانگی رەمەزان، بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان دەگۆڕدرێت و پارشێوان تاوەکو كاژێر هەشتی بەیانی كار دەكەن.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 26- 2- 2025، سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان پارشێوان لە کاژێر 3:30 خولەک تاوەکو كاژێر 8:00ی بەیانی دەبێت.
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "خشتە نوێیەكە، یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە."
 
بەپێی خشتەی نوێ، دابەشکردنی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بەمشێوەیە دەبێت:
 
- کاژێر 13:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 1:00بەرەبەیان كار دەكەن.
- کاژێر 1:00 تاوەکو 3:30 بەرەبەیان پشووە.
- کاژێر 3:30ی بەرەبەیان تاوەکو 8:00ی بەیانی كار دەكەن.
 
سیروان محەممەد راشیگەیاند، لە کاژێر 08:00ـی بەیانییەوە کارەبای نیشتمانی دەدرێت تاوەکو 01:00ـی پاش نیوەڕۆ، بەڵام ئەگەر کارەبای نیشتمانیش نەدرێت لەو ماوەیەدا، موەلیدە ئەهلییەکان کار ناکەن.