شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کۆنسوڵخانه‌ی رووسیای کرد
رووداو دیجیتاڵ
شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێمی کوردستان بۆ سه‌ره‌خۆشی لەبارەی هێرشەکەی مۆسکۆ سه‌ردانی کۆنسوڵخانه‌ی رووسیای کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆکی دیوان و ژماره‌یه‌ک له راوێژکاران و به‌رپرسان له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، بۆ گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ قوربانیانی "هێرشه تیرۆرستییه‌که‌ی" رۆژی هه‌ینیی رابردووی مۆسکۆ، سه‌ردانی کۆنسولخانه‌ی گشتیی رووسیایان له هه‌ولێر کرد.
هێرشەکەی شەوی هەینی کە کرایە سەر هۆڵێکی ئاهەنگگێڕانی باکووری مۆسکۆ، بوووە هۆی کوژرانی لانیکەم 137 کەس کەس و برینداربوونی زیاتر لە 150 کەسی دیکە.
سەرۆکایەتیی هەریمی کوردستان دەڵێت، وێڕای گه‌یاندنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، شانده‌که پرسه‌نامه‌یه‌کی له تۆماری پرسه‌دا نووسی و "به ناوی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و گه‌لی کوردستانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می له‌گه‌ڵ خێزان و که‌سوکاری قوربانییان و گه‌ل و حکومه‌تی رووسیادا ده‌ربڕی."
له پرسه‌نامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که "ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه ده‌یسه‌لمێنیت تیرۆر و تونڕۆیی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جددییه له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ یه‌کگرتوو بێت و له هاریکاریی هاوبه‌ش به‌رده‌وام بێت بۆ له‌نێوبردنی تیرۆر."