بەوێنە: رووداوێکی هاتووچۆ لە گەرمیان نۆ برینداری لێکەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئەمشەوی هەینی لەسەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان لە نزیک گوندی عیسای نۆ کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.
بەپێی راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامری و جێب واز لە سەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان نزیک گوندی عیسای بە ئاراستەی کەلار هاتوون، نۆ کەس بریندار بوون کە چواریان منداڵن.
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، بریندارەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامرییە، لەگەڵ شۆفێر و حەوت سەرنشینی جێب وازەکە، سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
دەشڵێت، "لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکارەکەی".