کەشوهەوای رۆژانی جەژنی قوربان چۆن دەبێت؟


رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژانی جەژن بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان بە 44 پلە تۆمار دەکرێت و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش نزمترین پلەی تێیدا تۆمار دەکرێت کە 27 پلەی سیلیزی دەبێت.
 
رۆژی دووشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2023، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەشوهەوای رۆژانی جەژن بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رۆژانی جەژن ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان و نزمترینیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.
 
بەگوێرەی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان لە رۆژانی جەژندا لەنێوان 30 بۆ 35 پلە دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش 27 بۆ 30 پلەی سیلیزیی دەبێت.
 
هەر بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رۆژانی جەژن بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر؛ 40 پلەی سیلیزی 
- سلێمانی؛ 37 پلەی سیلیزی
- دهۆک؛ 38 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە؛ 41 پلەی سیلیزی
- کەرکووک؛ 43 پلەی سیلیزی