سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانان دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچی "بە گەرمی" پیرۆزبایی لە موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە، 26ـی حوزەیرانی 2025، پەیامە پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە.
لە پەیامەکەدا هاتووە: "هیوادارم ساڵی نوێ، خێر و خۆشی، ئارامی و ئاسوودهیی بۆ ههمووان لهگهڵ خۆیدا بهێنێت و ساڵى سهركهوتن و كامهرانى بێت."
لهو بۆنهیهدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە که "وهک ههمیشه کوردستان نیشتمانی فرهیی و پێكهوهژيانى ئاشتييانه و يهكترقبووڵكردن و لێبوردهيى لهنێوان تهواوى پێكهاته ئايينى و نهتهوهیييهكاندا دهبێت."
هەروەها نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "ئهرکی ههموومانه پێکهوه لهپێناو ئێستا و داهاتوويهكى باشتردا بۆ کوردستانییان كار بكهين."
ئەمڕۆ لەگەڵ ئاوابوونی خۆر، موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان پێشوازی لە ساڵی نوێی کۆچی 1447 دەکەن و مانگی موحەڕڕەم، یەکەم مانگی ساڵنامەی کۆچی دەستپێدەکات.
ساڵنامەی کۆچی، کە بە ساڵنامەی ئیسلامی (هیجری)ش ناسراوە، یادکردنەوەی رووداوی کۆچی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەد (د.خ) و موسڵمانانە لە شاری مەککەوە بۆ مەدینە، کە بووە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی ئیسلامدا.
ئەم ساڵنامەیە لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتابدا وەک ساڵنامەیەکی فەرمی بۆ دەوڵەتی ئیسلامی دانرا و رووداوی کۆچکردنەکە وەک سەرەتای ساڵی یەکەمی کۆچی دیاریکرا.