بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک گۆڕدرا
رووداو دیجیتاڵ
عەمید مستەفا نەوزاد وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی شاری کەرکووک دەستبەکاربوو، ئەوەش دوای خانەنشینبوونی بەڕێوەبەری پێشوو لە پۆستەکەیدا.
عەقید عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ شەممە 26-07-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دوای خانەنشینبوونی عەمید تەها، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی نێو شاری کەرکووک، عەمید مستەفا نەوزاد لە شوێنەکەی دەستبەکاربوو."
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەش کرد، بەڕێوەبەری پێشوو و بەڕێوەبەری نوێ، هەردووکیان لە نەتەوەی تورکمانن.