مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی رووداوەکەی لالەزار کۆدەبێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، رووداوەکانی رۆژی 22ی مانگی هۆتێل لالەزار، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی کۆدەبێتەوە، بەڵام باسی نێوەڕۆکەکەی نەکرد.
ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە لەدوای شەڕەکەی هۆتێل لەلازاری سلێمانی.
نزیکەی کاژێر 04:00ـی بەرەبەیانی 22ـی ئابی 2025، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لە سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لە سێ کاژێر رووبەڕووبووەنەوە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکى بەرەى گەل و خوشک و برایەکی دەستگیرکران.
لە رووبەڕووبوونەوەکەدا سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە دژە تیرۆر، کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش کوژران، هەروەها باس لە کوژرانی دوو چەکداری هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی بە ناوی دووپشک دەکرێت.
رووداو زانیویەتی، لەم کۆبوونەوەدا کە بڕیارە کاژێرا 11:00 لە سلێمانی بکرێت، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی باسی هۆکار و دەرەنجامەکانی ئەو شەڕە بکات و راوێژ لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیرکراوان بکرێت.