"حەمەدەمبڵ" تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت

رووداو- سلێمانی

هونەرمەندی كۆمیدی عیرفانی وەستا محەممەد (ناسراو بە حەمەدەمبڵ) تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

كەسێكی نزیك لە خانەوادەكەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی پێنجشەممە لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی، عیرفانی وەستا محەممەد لە گەڵ كوڕەكەی تووشی رووداوێكی هاتوسچۆ بوو.

گوتیشی،"كوڕەكەی ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە و بەهۆی رووداوەكەشەوە هەردووكیان برینداربوون". ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە تاوەكو ئێستا لە نەخۆشخانەن، بەڵام باری تەندروستیان باشتربووە