لە زاخۆ ئاگر لە کەمپێکی کوردانی ئێزدی کەوتەوە

رووداو دیجیتاڵ

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو.

ئەڤیندار عیزەت، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاگرەکە نزیک کاژێر 07:00ـی بەیانی ئەمڕۆ بووە لە کەمپی (باجد کەنداڵا) و بەهۆیەوە پێنج چادر سووتان".
 
ئاگرەکە زیانی مادی و گیانی لێکەوتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ گوتی: "کەسێک سووتاوە، بەڵام تەندروستیی باشە".
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری ئاگرەکە نازاندرێت و بەرگری شارستانی لێکۆڵینەوە دەکات.
 
کەمپی باجد کەنداڵا یەکێکە لەو کەمپانەی سنووری زاخۆ، کە کوردانی ئێزدیی سنووری شنگال تێیدا نیشتەجێن.