رووداو دیجیتاڵ
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی داوا دەکات، "هه‌رچی زووتره" كۆتایی به كێشه و ئاسته‌نگه‌كان بهێنرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان بكرێت. کۆمتەکە دەشڵێت، بارەگای کەرکووکی پارتی "وەکو دیارییەک" پێشکێشی زانکۆی کەرکووک دەکەن.
رۆژی پێنجشەممە، 26ـی تشرینی یەکەمی 2023، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و ئەندامانی کۆمیتەکە کۆبووەوە و دواتر راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە کە ئاماژە بەوە دەدات، تاوتوێی شەش تەوەری سەرەکییان کردووە و "بڕیاری پێویستیان بۆ وەرگیراوە."
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو شەش تەوەرەی تاوتوێ کراون بریتین لە: "بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه به‌گشتی، بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی، بابه‌تی باره‌گاكانی پارتیمان له كه‌ركووك، بابه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بابه‌تی ناوخۆی پارتیمان و بابه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان."
لەبارەی پرسی مووچە، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەڵێت: "ئومێدەوارین هه‌رچی زووتره كۆتایی به كێشه و ئاسته‌نگه‌كان بهێندرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه‌یش بكرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری وڵاتدایه."
لەبارەی پرسی بارەگاکانی پارتی لە کەرکووک، لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "كۆبوونه‌وه بڕیاریدا پارتیمان باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشووی خۆی له كه‌ركووك، پێشكێشی زانكۆی كه‌ركووك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره و پڕۆسه‌ی خوێندن و رۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه."
دەقی راگەیێندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2023 له صلاحه‌دین [پیرمام]، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆك و ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی و یەدەگەكان، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
كۆبوونه‌وه به ساتێك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد ده‌ستی پێكرد، دواتر بیروڕا ئاڵۆگۆڕكرا لە سەر بابەتە هەنووكەیی و گرنگ و كاریگەره‌كانی ناوچه‌كه و عێراق و كوردستان بەتایبەتی و، جیهان بە گشتی و، ئه‌م بابه‌ت و ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه بڕیاری پێویستیان بۆ وەرگیرا:
تەوەری یەكەم/ بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێم و ناوچه‌كه به‌گشتی: كۆبوونه‌وه ره‌وشی ئێستای ناوچه‌كه و رووداو و پێشهاته‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق له هه‌موو روویه‌كه‌وه خسته به‌رباس و گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له كابینه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵسه‌نگانی بۆ كرا و، تیشكخرایه سه‌ر لێكتێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ، كه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاو ده‌نرێت. ئومێده‌وارین هه‌رچی زووتره كۆتایی به كێشه و ئاسته‌نگه‌كان بهێندرێت و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دیكه‌یش بكرێت، كه له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری وڵاتدایه.
ته‌وه‌ری دووه‌م/ بابه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوخۆییه‌كانی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی: كۆبوونه‌وه بڕیاریدا، وه‌كو هه‌میشه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی هه‌رێمی كوردستان و لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری، پارتیمان به‌رده‌وام بێت له دیدار و گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت و ئه‌وانه‌شی كه به‌شدارنین، هه‌روه‌ها به‌هێز خستنی خاڵه هاوبه‌شه‌كان و ئیداره‌دانی ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ پرنسیپه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان، ناكۆك نین.
ته‌وه‌ری سێیه‌م/ بابه‌تی باره‌گاكانی پارتیمان له كه‌ركوك: له‌پێناو پاراستنی گیانی ته‌بایی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركووك و، پێ‌زانین و رێزگرتن له خه‌ڵكی خۆڕاگر و تێكۆشه‌ری ئه‌م شاره كه ماوه‌یه‌كی زۆره خۆڕاگر و به‌رده‌وام قوربانی ده‌ربوون له پێناو ئامانجه ره‌واكانیان، كۆبوونه‌وه بڕیاریدا پارتیمان باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پێشووی خۆی له كه‌ركووك، پێشكێشی زانكۆی كه‌ركووك بكرێت وه‌كو دیارییه‌ك بۆ قوتابیانی ئه‌و شاره و پڕۆسه‌ی خوێندن و رۆشنبیری و پێشخستنی شاره‌كه، هاوكات كۆبوونه‌وه سوپاسی به‌ڕێز محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتیمان له‌و شاره‌دا.
ته‌وه‌ری چواره‌م/ بابه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كۆبوونه‌وه وێڕای تیشكخستنه سه‌ر هه‌لومه‌رج و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و بڕیاره‌كانیدا، پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێم ده‌ربڕی له هه‌نگاوه‌كانیاندا بۆ خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری له بواره جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ دابینكردنی مووچه و به‌رده‌وامی و په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كاندا.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م/ بابه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان: كۆبوونه‌وه به بایه‌خه‌وه پرسی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی خسته به‌رباس و به گرنگییه‌وه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و خانه‌واده قوربانیده‌رانه نراون، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی ده‌ستنیشانكرد كه پێویسته به ئاراسته‌ی خزمه‌تی زیاتر بنرێن.
ته‌وه‌ری شه‌شه‌م/ بابه‌تی ناوخۆی پارتیمان: كۆبوونه‌وه تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ئۆرگانه‌كان و رێكخستنه‌كانی پارتیمان و، راپۆرتی به‌شه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگاكان خوێندرانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌وتی ئیش و كاره‌كانی ناوخۆی پارتیمان كرا و گرفت و ئاڵنگارییه‌كان دیاریكران، بڕیاری پێویست درا سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی پارتیمان بۆ هه‌ردوو پڕۆسه‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردن كه له پێشمانه و رێنمایی پێویستیش دران بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرفت و ئاسته‌نگه‌كان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان ئۆرگانه‌كان و باشتر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان
26ی تشرینی یه‌كه‌می 2023