سەڵاحەدین بەهائەدین بۆ پێنج لایەنەکە: مل بدەن بەخواستی گەلەكەمان ویەکدی قبوڵبکەن
رووداو - هەولێر
سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی نامەیەك بۆ سەركردەی یەكەمی پێنچ هێزی سەرەكی لەهەرێمی كوردستان و هەر یەك لە نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح دەنێرێ و دەستپێشخەرییەك دەخاتە ڕوو، داوا دەکات لەبەر سەقامگیری کابینەی داهاتوو هەر پێنج لایەنە براوەکەی هەڵبژاردن بەشدایریان لە حکومەت پێبکرێت..
سەڵاحەدین بەهائەدین لە 18/10/2013 یاداشتێكی سێ لاپەڕەیی لەسەر دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو نووسیوە بۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی، نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵح جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی، محەممەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتوو و عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی و داوای كردووە “پشتگیری” لە هەوڵەكانی بكەن.
“دۆخەكە هەستیارە”
بەهائەدین دۆخی هەرێمی كوردستان لە دوای هەڵبژاردنەكان بە دۆخێكی “هەستیار” ناودەبات و دەپرسێ “ئایا چارەسەر لەوەدایە بەیەكدییەوە سەرقاڵ بین و تواناكان بە سوككردن و ناوزڕاندن و ناشیرینكردنی یەكدی بەفیڕۆ بدەین؟”. یان لەم ساتەوەختە ناسكەدا “تفەنگی ئەم جەنگە دەروونی و قەڵەمی ئەم شەڕە ناوخۆیی و لاوەكییە بوەستێنین و پێكەوە بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، بە میدیاو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنییەوە مل بدەین بەخواستی جەماوەری گەلەكەمان و دان بە بوونی یەكدیدا بنێین”.
هۆشداری دەدات
سەڵاحەدین بەهائەدین، پرسیار دەكات كە ئایا لایەن و لیستە براوەكان چی بكەن لەگەڵ پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان؟. هەروەها لە یاداشتەكەدا نووسیویەتی كە لە ماوەی 22 ساڵی رابردوو “شەرەفی بەشداری ئیجابی” لە ئەزموونی سیاسی كوردستاندا هەبووە. پێشنیارەكانی خۆی بۆ چارەسەركردنی دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان دەخاتەڕوو و داواش دەكات “دوور لە حەساسیەتی حیزبی و شەخسی بە هانای بانگەوازەكەوە بێن”.
هاوكات هۆشدارییەكی توند دەداتە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كە دۆخەكە بەشێوەیەك دەڕوات لەدەست هەموو لایەك دەردەچێ و دەڵێ “ئەم حاڵەتی گرژی و لەیەك خوێندن و بێ متمانەیی و تۆمەت بەخشینەوەیە لە ئاستێكدایە بووەتە جۆرێكی دیكە لە شەڕی ناوخۆ و دەرگای هەموو دەرەنجامێكی سەخت و دژوار لەخۆی دەكاتەوەو دەچێ بەرەو فەوزا و سەرگەردانی سیاسی و پەرەسەندنی بازنەی گەندەڵی و توندوتیژی و تاكڕەوی و خەرقی ئەمنی و زاڵبوونی هەستی نائومێدی و نابەرپرسیارێتی و خەمساردی هاووڵاتی”.
بەهائەدین كە لەساڵی 1994 یەكگرتووی ئیسلامی دامەزراندووەو تاوەكو كۆنگرەی شەشەمی ئەو حیزبە كەسی یەكەمی یەكگرتوو بووە دەڵێ “ئەگەر بمانەوێ خوێندنەوەی واقیعی بۆ ئەم وێستگەیە، بەتایبەت ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بكەین، دەتوانین بەرنامەیەك بۆ قۆناغی نوێی ئەزمونە سیاسییەكەمان دیاری بكەین”.
كۆمەڵ دیراسەی نەكردووە
بەڵام گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی پێیوایە پێشنیازی پێكهێنانی حكومەتێكی بنكە فراوان شتێكی نوێ نییە، چونكە “هەموو لایەنێك كۆكین لەسەر ئەوەی حكومەتێكی بنكەفراوان پێكبهێنرێ”.
محەممەد حەكیم، گوتەبێژی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لەبارەی یاداشتەكە بە (رووداو)ی گوت “هیچ گفتوگۆیەكمان لەسەر نەكردووە، هەر باسیش نەكراوە”. گوتیشی “لایەنەكان كۆبوونەتەوە، گفتوگۆكان دەستیان پێكردووە و هەموو لایەنەكان كۆكن لەسەر ئەوەی حكومەتێكی بنكە فراوان دروست بكرێ”.
“دەستپێشخەرییەكە خراپ نییە”
بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو هێزی براوە و یەكەمی هەڵبژاردنەكان كە ئەركی پێكهێنانی حكومەتی لە ئەستۆدایە، پێیوایە سەلاحەدین بەهائەدین رۆڵێكی “كاریگەر”ی هەیە.
ئەحمەد كانی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی لە هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی گوت “هەر دەستپێشخەرییەك بكرێ بۆ یەكریزی كورد شتێكی باشە و خراپ نییە”. گوتیشی “جەنابی سەڵاحەدین بەهائەدین ئێستاش كاریگەری لەسەر یەكگرتوو هەیە، بۆیە دەكرێ رۆڵی خۆی ببینێ”.
یەكگرتووش دیراسەی نەكردووە
ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی یاداشتەكە بە (رووداو)ی گوت “یاداشتەكە گەیشتووە، بەڵام بەفەرمی لە مەكتەبی سیاسی دیراسەی نەكراوە”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو رەخنە لە حیزبە كوردستانییەكان دەگرێ كە ئەو یاداشتەیان بە هەند وەرنەگرتووە و گوتی “بەداخەوە لەوڵاتی ئێمە هیچ دەستپێشخەرییەك بە هەند وەرناگیرێ، هەر هیچ نەبێ وەڵامی یاداشتەكەیان دابایەوە”.
گۆڕان: دەمێكە باسی ئەو خاڵانەمان كردووە
هەڵسوڕاوێكی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لە بایەخی ئەو یاداشتەی كەم كردەوە و بە (رووداو)ی گوت “گۆڕان پێشتر ئەو خاڵانەی باس كردووە كە سەڵاحەدین بەهائەدین لە یاداشتەكە باسی كردوون”.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان كە دەڵێت تەواوی یاداشتەكەی خوێندووەتەوە، گوتی “هەموومان باسی حكومەتی بنكە فراوان دەكەین و لەنێو گۆڕانیش كەسی وامان هەیە دەمێكە ئەو بیرۆكە و پێشنیازانەی خستووەتەڕوو كە ئێستا سەڵاحەددین بەهاددین باسی دەكات، بۆیە یاداشتەكە پێویست ناكات چونكە گفتوگۆكان دەستیان پێكردووە و هەموو لایەنێك بە روون و ئاشكرا باسی پێكهێنانی حكومەتی بنكە فراوان دەكەن.
شەش پێشنیازەكەی سەلاحەددین بەهائەددین:
یەكەم: لاپەڕەیەكی تازە هەڵدرێتەوە لە خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن و هەڵوێستگرتن لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، هەروەها وەلانانی گومان بەخشینەوە و دادگایی پێشوەختە و قەتیسبوون لە مێژوودا، بەڵكو مامەڵەی سەردەمیانە بە رێز و قبوڵكردنی یەكدی بەپاراستنی بە ماف و ئەركەكانەوە.
دووەم: پێكهێنانی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك لیژنەكان لە هێزە براوەكان بەشێوەیەكی تەوافوقی و بۆ چەسپاندنی پەرلەمانێكی كارا و سەربەخۆ و چاودێر.
سێیەم: پێكهێنانی كابینەیەكی هاوبەشی بنكەفراوان بۆ حكومەت لە هەموو براوە سەرەكییەكان
چوارەم: لەهیچ دۆخێكدا بیر لەوە نەكرێتەوە لایەنێك لەو پێنج حیزبە سەرەكییەی براوەی هەڵبژاردن لە دەرەوەی كابینەی حكومەتەوە بهێڵرێتەوە، چونكە ئەگەری سەرنەگرتنی سەقامگیری حكومەتەكە زۆرە.
پێنجەم: مەرج سەپاندن لە ئارادا نەبێ.
شەشەم: لیژنەیەك لە كەسایەتی سیاسەتمەداری بێلایەن و مەقبول لەلای هەمووان، دەتوانێ تاوتوێی ئەم خاڵانە لەگەڵ لایەنەكان بكات و كاتەكە كورت بكاتەوە بۆ دانوستاندنی فەرمی سەرۆكایەتی حكومەت لەگەڵ لایەنەكان.
لەكۆتای یاداشتەكەدا، سەڵاحەدین بەهائەدین داوا دەكات كە سەرنج و پێشنیارەكان بە”هەند وەربگرن”.