دژی کوژرانی مەلا وشیار لە سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت
رووداو - هەولێر
بەسەرپەرشتی مەڵبەندی رێکخستنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رۆژی شەممە 26-11-2016، لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەک لە دژی کوژرانی مەلا وشیار ئیسماعیل ئەنجامدەدرێت.
هاوکار یاسین، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند "دوای کوژرانی مەلا وشیار ئیسماعیل، کە شەوی سێشەممە 22-11-2016 لە ماڵەکەی خۆی لە هەولێر کوژرا، لە هەرێمی کوردستان بەچەندین شێوازی جیاواز ناڕەزایی دەربڕا، بەڵام ئەمجارەیان یەکگرتووی ئیسلامی خۆی سەرپەرشتی ئەو گردبوونەوەیە دەکات کە لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت".
مەلا وشیار، کادرێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی بوو، حیزبەکەیشی چەند رۆژێکە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوایان لە لایەنگرانیان کردووە بەشداری لە گردبوونەوەکە بکەن، کە لە پارکی ئازادی لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت، پەیامنێری رووداو هەروەها دەڵێ "دەنگۆی ئەوەش هەیە، جگە لە بەرپرسانی یەکگرتوو لە سلێمانی نوێنەرانی لایەنەکانی دیکەش لە گردبوونەوەکە بەشدار بن".