بەرهەمی زەیتوون لە دار زەیتوونەکانی لالش دەچنرێتەوە
رووداو-شنگال
رۆژانە 50 بۆ 100 هاونیشتمانی کوردی ئێزدی بەشێوەی خۆبەخش دەست بە رنینی زەیتوون دەکەن لە دار زەیتوونەکانی پەرستگەی لالش و چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ لە دوو هەزار داری ناو پەرستگەکە دەورووبەری 30 تۆن زەیتوون بەرهەم بهێندرێت.
هاونیشتمانییەک دەڵێ، بەشیویەکی خۆبەخش هاتووەتە لالش و پێیوایە کارەکەی خێراییەکی گەورەیە بۆ شێخ هادی پێشەوای ئایینی کوردانی ئێزدی.