بڕی بارانبارینی 24 کاژێری رابردوو: زۆرترین باران لە هیران و کەمترینیش لە خەبات باریوە


رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی پلەی گەرمای بۆ سبەی راگەیاند و بارانبارینی 24 کاژێری رابردووشی خستەڕوو. زۆرترین باران لە بازیان و کەمترینیش لە قەزای خەبات باریوە. کەشناسێکیش دەڵێت، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک باران دەبارێت و لە هەڵەبجە و سلێمانی دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و ئێوارە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە. 
 
لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. رۆژی شەممە، 26-11-2022، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانیان باران دەبارێت. لە سلێمانی و هەڵەبجە بارانبارین وەستاوە و دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکاتەوە".
 
بەگوتەی ئاراس جەبار، ئەم شەپۆلەی بارانبارین تاوەکو سبەی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: "دەبێت هاونیشتمانییان هۆشیار بن کە ئەمشەو تاوەکو بەرەبەیان تەمێکی چڕ دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان".
 
سەبارەت بە پەڵەدان لە هەرێمی کوردستان، ئاراس جەبار گوتی: "پەڵەدان بەگوێرەی خاک دەگۆڕدرێت. زەوی هەیە بە 35 ملیمەتر باران پەڵە دەدات و هەیە زۆر زیاتری دەوێت. تاوەکو ئەمڕۆ لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەی داوە. بەشێکی دەڤەری شارەزوور و دەڤەری گەرمیانیش بۆ پەڵەدان ماویەتی و بارانی دیکەی پێویستە".
 
بەگوێرەی ئەو راگەیێندراوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ بڵاویانکردووەتەوە، لەسەرجەم ناوچەکان بارانبارین زیاتر لە وەرزی بارینی رابردوو بووە:
 
- سلێمانی لە 24 کاژێری رابردوودا 25 ملیمەتر بارانی لێباریووە. ئەمساڵ کۆی بارانبارین لە شارەکە 71.5 ملیمەتر بووە؛ ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 35.7 ملیمەتر باریبوو.
 
- لە شاری هەڵەبجە لە 24 کاژێری رابردوودا 40.3 ملیمەتر باران باریووە و بەگشتی ئەمساڵ 72.9 ملیمەتر باران باریوە. ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 57.9 ملیمەتر باران باریبوو. 
 
ئەمساڵ لە سنووری هەڵەبجە بارانبارین بەمشێوەیە بووە: خورماڵ 74.9 ملیمەتر؛ سیروان 91.9 ملیمەتر؛ بیارە 92.5 ملیمەتر و تەوێڵە 100.4 ملیمەتر. سەرجەم ناوچەکانی پارێزگاکە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو زیاتر لە وەرزی بارینی رابردوو بارانیان تێدا باریوە. 
 
- لە پێنجوێن 24 کاژێری رابردوو 51.8 ملیمەتر باران باریوە، بەگشتی ئەمساڵ 114.4 ملیمەتر باران باریوە؛ ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 93.9 ملیمەتر باران باریبوو.
 
- لە دەربەندیخان لە 24 کاژیری رابردوودا 33 ملیمەتر باران باریوە، کۆی بارین گەیشتووەتە 54 ملیمەتر؛ ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 54.5 ملیمەتر باران باریبوو.
 
- لە 24 کاژێری رابردوودا لە کۆیە 65 ملیمەتر باران باریوە، بەگشتی ئەمساڵ 95 ملیمەتر باران باریوە؛ ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ تەنیا 12 ملیمەتر باران لە سنوورەکە باریبوو.
 
- لە قەزای چەمچەماڵ 58.8 ملیمەتر باران لەم شەپۆلەدا باریوە، بەگشتی ئەمساڵ 97.2 ملیمەتر باران باریوە؛ ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ تەنیا 11 ملیمەتر باران باریبوو.
 
- لە قەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە 24 کاژێری رابردوودا 27.5 ملیمەتر باران باریوە؛ بەگشتی ئەمساڵ 49.8 ملیمەتر باران باریوە؛ لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ تەنیا 5 ملیمەتر باران باریبوو.
 
- لە قەزای کفری لە گەرمیان لە 24 کاژێری رابردوودا 24.2 ملیمەتر باران باریوە، بەگشتی ئەمساڵ 62.6 ملیمەتر باران باریوە؛ لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ تەنیا 7.2 ملیمەتر باران باریبوو.
 
- لە شارۆچکەی بازیان زۆرترین باران باریوە، لە 24 کاژێری رابردوودا 108.3 ملیمەتر باران باریوە؛ کۆی بارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە 171.2 ملیمەتر؛ ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 31.8 ملیمەتر باران باریبوو.
 
- لە قەزای رانیە لە 24 کاژێری رابردوودا 85.3 ملیمەتر باران باریوە؛ کۆی بارینی ئەمساڵ گەیشتووەتە 135.9 ملیمەتر؛ ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 23.5 ملیمەتر بووە.
 
- لە قەزای خانەقین لە 24 کاژێری رابردوودا 26.7 ملیمەتر باران باریوە؛ ئەمساڵ کۆی بارانبارین 44.1 ملیمەتر بووە؛ ساڵی رابردوو تاوەکو ئەمڕۆ 10 ملیمەتر باران باریبوو.
 
- لە 24 کاژیری رابردوودا لە قەزای چۆمان 80.2 ملیمەتر باران باریووە، بەو رێژەیە بارانی ئەمساڵ گەیشتووەتە 159 ملیمەتر.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 24 کاژێری رابردوودا رێژەی بارانبارین لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
 
پارێزگای هەولێر:
 
- هەولێر؛ 25.9 ملیمەتر
- پیرمام؛ 50.1 ملیمەتر
- سۆران؛ 36.6 ملیمەتر
- هیران؛ 107 ملیمەتر
- خەبات؛ 10.4 ملیمەتر
- شەقڵاوە؛ 58.5 ملیمەتر
- حاجی ئۆمەران؛ 54.8 ملیمەتر
- مێرگەسۆر؛ 90 ملیمەتر
- رواندوز؛ 66.2 ملیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی:
 
- سلێمانی؛ 28 ملیمەتر
- دووکان؛ 58.2 ملیمەتر
- قەڵادزێ 81 ملیمەتر
- ماوەت؛ 51 ملیمەتر
- چوارقوڕنە؛ 71.5 ملیمەتر
- چوارتا 45.5 ملیمەتر
- سەیدسادق؛ 45.5 ملیمەتر
- بەرزنجە؛ 62.2 ملیمەتر
 
پارێزگای دهۆک:
 
- دهۆک؛15.7 ملیمەتر
- زاخۆ؛ 41.8 ملیمەتر
- ئاکرێ؛ 29 ملیمەتر
- بامەڕنێ؛ 36.2 ملیمەتر
- کانی ماسێ؛ 28.2 ملیمەتر
 
پارێزگای کەرکووک:
 
- کەرکووک؛ 5.8 ملیمەتر
- خوورماتوو؛ 32.5 ملیمەتر
- شوان 78.5 ملیمەتر
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەدا پێشبینیەکانی بۆ پلەی گەرمای سبەی یەکشەممە لە باشووری بەمشێوەیەی خوارەوە خستووەتەڕوو: 
 
هەولێر؛ 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 16 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 17 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 17 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 23  پلەی سیلیزی