بلاک فرایدەی لە هەرێمی کوردستان؛ 10 لەو شوێنانەی داشکاندنی گەورەیان کردووە
رووداو دیجیتاڵ
هاوشێوەی وڵاتانی جیهان، لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆمپانیا و شوێنی جیاواز بەهۆی بلاک فرایدەیەوە داشکاندنی ناوازەیان کردووە، لەنێویاندا 10 شوێن هەن، کە بە کرداریی داشکاندنیان کردووە.
بلاک فرایدەی یان "هەینیی رەش"، گەورەترین رۆژی بازاڕکردن و داشکاندنە لە جیهاندا، تێیدا کۆمپانیاکان، براندە جیهانییەکان و بازاڕەکانی ئۆنڵاین داشکاندنی گەورە بۆ کاڵاکانیان دەکەن.
روووداو ناو و نێونیشانی 10 لەو شوێنانەی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە، کە ئەم ساڵ بەهۆی بلاک فرایدەیەوە داشکاندنی گەورەیان کردووە، هاونیشتمانییان دەتوانن سەردانیان بکەن و سوودمەند بن.
ناو و نێونیشانی پەیجەکانی ئەو شوێنانەی بۆ بلایک فرایدەی داشکاندنیان کردووە:
کۆمپانیای سەدەف، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک لقی هەیە، داشکاندنی تایبەتی بۆ هەموو بەرهەمەکانی کردووە، کە تایبەتن بە پێداویستییەکانی نێو ماڵ لە مۆبیلیات، وەکو ژووری نووستن؛ ژووری دانیشتن و سێتی نانخواردن.
کۆمپانیای ئایزۆن؛ لقی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و بەغدا هەیە، یەکێکن لە پێشەنگترین کۆمپانیاکانی بواری مۆبایل لە هەرێمی کوردستان و عێراق. لەم کۆمپانیایەدا بەرهەمەکانی ئەپڵ و پێداویستییەکانی مۆبایل دەفرۆشرێن و بەهۆی بلاک فرایدەیەوە، داشکاندنی تایبەتیان بۆ کڕیاریانیان کردووە.
کۆمپانیای بروسکەی بۆتان؛ لقی سەرەکیان شەقامی 100 مەتری نزیک هۆتێل کریستالە لە شاری هەولێر، تایبەتە بە فرۆشتنی ئامێرە کارەباییەکان و داشکاندنی گەورەیان بۆ بلاک فرایدەی کردووە، بۆ نموونە بە کڕینی تەلەڤزیۆنێکی شاشە 85، شەش دیاری تایبەتی کۆمپانیا پێشکێشی کڕیاران دەکرێت.
کۆمپانیای فەکیر، تایبەتە بە ئامێرە کارەباییەکان و ساڵانە بە داشکاندنی گەورە بۆ بلاک فرایدەی بەنێوبانگە؛ ئەم ساڵیش دیاری تایبەتی بۆ کڕیاریارانی لە بلاک فرایدەی ئامادە کردووە، بۆ نموونە بە کڕینی گسکێکی کارەبایی دوو دیاریی دیکە وەردەگریت، کە یەکێکیان ئامێرێکی دروستکردنی شەربەتە.
ماڵپەڕی ئای بازاڕ، داشکاندنی گەورە و ناوازەی کردووە بە هۆی بلاک فرایدەیەوە، هەرچیت دەوێ لە پێداویستییەکانی نێوماڵ، جوانکاری، مۆبایل و کۆمپیوتەر، بۆن و جلوبەرگ، ئامێری کارەبایی و دەیان پێداویستی دیکە داشکاندنی بۆ کراوە و بێ بەرامبەریش دەگەیێندرێتە دەستی کڕیاران.
کلینیکی ویڵبینگ، تایبەتە بە جوانکاری، داوا لە چارەخوازانی دەکات، هەینی 28ـی ئەم مانگە لە شاری هەولێر سەردانیان بکەن و سوودمەند بن لە داشکاندنی تایبەت بە بلاک فرایدەی، کە دەگاتە 60%.
کۆمپانیای شۆپینگ شۆپ، تایبەتە بە جلوبەرگی گەنجان و منداڵان، بەهۆی بلاک فرایدەیەوە لە لقەکانیان لە هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دهۆک، بەغدا و بەسڕە و چەند شارێکی دیکە داشکاندنیان کردووە.
کۆمپانیای ئەلیکترۆمۆڵ، تایبەتە بە فرۆشتنی ئامێرە کارەباییەکان، مۆبایل و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و چەندین بابەتی هاوشێوەیان، بەهۆی بلاک فرایدەیەوە داشکاندنی راستەقینەیان بۆ کڕیارانیان کردووە.
کۆمپانیای جیهانی قاوە لە شاری هەولێر، داشکاندنی گەورەیان بۆ هەموو جۆرەکانی قاوە و ئامێرەکانی دروستکردنی قاوە کردووە، بۆ نموونە ئامێرێکی دروستکردنی قاوە کە نرخی 165 هەزار دینارەوە بەهۆی بلاک فرایدەیەوە کراوە بە 120 هەزار دینار، لەگەڵ ئەوەشدا دیارییەک دەدەنە کڕیاران.
چێشتخانەی کارۆت بەرگر؛ تامی راستەقینەی خواردن، لە شاری هەولێر دوو لقیان هەیە، بەهۆی بلاک فرایدەیەوە داشکاندنی تایبەتیان بۆ سەردانیکارانیان راگەیاندووە.
بلاک فرایدەی هەموو ساڵێک، دەکەوێتە دوایین هەینی مانگی 11ـی ساڵەوە، لە ئەمریکاوە سەری هەڵداوە (رۆژی دوای جەژنی سوپاسگوزاری)، بەڵام ئێستا بووەتە بازاڕێکی گەورەی جیهان و فرۆشتنی کاڵا لە سەرانسەری جیهاندا.