شانەی راگەیاندنی ئەمنی: هێرشەکەی سەر کۆرمۆر تیرۆریستییە
رووداو دیجیتاڵ
شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، "ئەو هێرشەی کراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندیی عێراقییەکان و کردەوەیەکی تیرۆریستیی مەترسیدارە بۆ پەکخستن و دواخستنی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی ئەمنی و ئابووری."
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکە بووەتە هۆی سووتانی یەکێک لە کۆگە سەرەکییەکانی کێڵگەی کۆرمۆر بەبێ ئەوەی زیانی گیانی هەبێت.
شەوی چوارشەممە هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری قادرکەرەم لە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆیەوە ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە. تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە. هاوکات هیچ زیانێک بە فەرمی بڵاونەکراوەتەوە.
هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە.
هێرشی سەر کێڵگەکە بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چوار هەزار مێگاواتەوە بۆ هەزار مێگاوات. بەوهۆیەوە پێدانی کارەبای 24 کاژێری بۆ 5 کاژێر کەمبووەوە.