توانا فەرەجی میوزیکژەن كۆچی دواییكرد

رووداو دیجیتاڵ
 
توانا فەرەج، میوزیكژەن لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە شاری سلێمانی ‏كۆچی دواییكرد.‏
 
نیاز نووری، نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 27-1-2024 بە تۆڕی میدیایی راگەیاند، ‏بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە توانا فەرەج، هونەرمەندی میوزیكژەن لە شاری سلێمانی بە ‏جەڵتەی مێشك كۆچی دواییكرد.
 
نیاز نووری گوتیشی، "ئەو هونەرمەندە زیاتر لە 500 كاری ‏هونەری جیاوازی هەبووە؛ گیانلەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ سلێمانی ‌و ‏هەموو كوردستان".‏
نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە هەر ئەمڕِۆ لە مزگەوتی ‏ئەحمەد حاجی عەلی تەرمی هونەرمەندە کۆچکردووەکە بەرەو گۆڕستان بەڕێ‌ دەكرێت".
 
توانا فەرەج لە ساڵی 1972 لە سلێمانی لەدایكبوو؛ ساڵانێكی زۆر لە بواری ‏هونەری خزمەتی کرد و پیانۆژەنێكی دیاری كوردستان بوو.‏