لە سنووری راپەڕین ئۆتۆمبێلێک 'بۆردوومان کرا' و چوار کەس گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، لە سنووری راپەڕین بەهۆی بۆردوومانێکەوە کە لە رێگەی دۆرنەوە کراوە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە.
دووشەممە، 27ـی کانوونی دووەمی 2025، دەرو قادر گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە تۆڕی میدیایی رووداو گوت: " لە سنووری چوارقورنە درۆنێک ئۆتومبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزی بۆردوومان کردووە، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە."
بۆردوومانەکە لە بەردەم چێشتخانەیەکی گوندی گردجان بووە، لەسەر دووسایدی چوارقوڕنە - خەلەکان.
سەبارەت بە ناسنامەی قوربانییەکان، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین دەڵێت: "تائێستا ناسنامەیان دیار نییە، پشیکنینیان بۆ دەکرێت بۆ ناسینەوەیان."