تۆماری بایۆمەتری بۆ چەند توێژێک درێژکرایەوە
رووداو - هەولێر
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران لە راگەیێندراوێکدا داوا لە: خانەنشینان، سوودمەندانی بیمەی کۆمەڵایەتی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئەوانەی ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانیان بکەن و خۆیان تۆماربکەن.
وادەی تۆمارکردنی مووچەخۆرانی مەدەنی لە سیستەمی بایۆمەتری رۆژی 1-3-2017 کۆتاییهات و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان 974 هەزار فەرمانبەری مەدەنی ناوی خۆیان تۆمارکرد.
دەقی راگەیەنراوەکە:
راگەیێنراوێک لە لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران
دوای کۆتاییهاتنی ماوەی تۆماری مووچەخۆرانی کەرتی مەدەنی لە سیستمی ئەلیکترۆنی و بایۆمەتری، لیژنەی باڵا بڕیاریدا بۆ ئەو مووچەخۆرانەی لە ماوەی دیاریکراوی کەرتی مەدەنی لە جۆری مووچەی (خانەنشینان، سوودمەندانی بیمەی کۆمەڵایەتی، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان) لە تۆمارکردن دواکەوتوون، تکایە لە رێککەوتی 27-3-2017 تاوەکو 5-4-2017 ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆیان بکەن، بەمەبەستی ناونووسکردنیان لە لیستی دواکەوتن بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکانیان و بڕیاردان لە سەر تۆمارکردنیان یاخود نا.
لەگەڵ رێزدا.
لێژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆران
27/3/2017