تەندروستیی دهۆک: پزیشکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک دەڵێت، پزیشکێکی تەمەن 27 ساڵ بە دەرزییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
رۆژی سێشەممە 27ی ئایاری 2025 مەتین جەمیل، گوتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پزیشکێکی سەنتەری ئازادیی نەشتەرگەری و نەخۆشیی دڵ لە دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا."
گوتەبێژی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک گوتی، ئاماژە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن ئەو پزیشکە کێشەی کۆمەڵایەتیی هەبووە.
بە گوتەی مەتین جەمیل، ئەو هاونیشتمانییە "ئەمشەو لە ماڵەکەی خۆی بە بەکارهێنانی دەرزییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."