نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنە سیاسییەکان: با لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه."
وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گه‌لی کوردستان له هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه جه‌ژن بکه‌نه ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی، تا هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه بچین."
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به گه‌رمی جه‌ژنی قوربان له ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن.
با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه.
گه‌لی کوردستان له هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه جه‌ژن بکه‌نه ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی، تا هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه بچین.
جه‌ژنی هه‌مووتان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان