لە کەرکووک هەزاران کورد ناتوانن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەنگ بدەن
رووداو - کەرکووک
نزیکەی 50 هەزار کورد خەڵکی کەرکووک رێگەیان پێ‌نادرێت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەنگ بدەن، بە پاساوی ئەوەی کاتێ لە تەعریبدا دەرکراون ناسنامەیان لەسەر کەرکووک نەماوە.
دوای 15 ساڵ كرێچێتی و سێ جار ئاواره بوون، یه‌كه‌مجاره ده‌بێته خاوه‌ن خانوونی خۆی و ده‌یه‌وێت تێیدا بحه‌سێته‌وه. نه‌وال عه‌لی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رده‌می ته‌عریبی كه‌ركووك راگوێزراوه و ناسنامه‌كه‌ی خراوه‌ته پاڵ پارێزگایه‌كی دیكه و بۆی نییه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌نگ بدات.
به‌پێی بڕگه‌ی پێنج له مادده‌ی 35ـی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كه به‌م دواییه له په‌له‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا، نزیكه‌ی 50 هه‌زار كوردی كه‌ركووك مافی ده‌نگدانیان نابێت.
13 ساڵه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه، ئێستا كه ئه‌و مادده‌یه په‌سه‌ندكراوه، خۆی و 12 خانه‌واده له خزم و كه‌سی مافی ده‌نگدانیان نییه.
رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی: "ئه‌و ئاوارانه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووكن، به‌ڵام له هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك داده‌نیشن ده‌یانتوانی له‌وێ ده‌نگ بده‌ن، به‌ڵام له كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان مادده‌ی 35ـی خوێنده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لیژنه‌ی یاسای و زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا و تێپه‌ڕكرا.
ئه‌و كوردانه‌ی به‌پێی ئه‌و مادده‌یه مافی ده‌نگدانیان نییه، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ساڵی 1957ـی كه‌ركووكن ،چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه سه‌رۆككۆماری عێراق ڤیتۆی یاساكه بكات و بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مانی عێراق پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژارنه‌كه ته‌واو ببێت.