لە سلێمانی ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکێکی سلێمانی تەقە لە ژنێک کرا و کوژرا؛ کەسوکارەکەی دەڵێن، بکوژ هاوژینەکەیەتی و تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27-08-2025، لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی روویدا. بەگوێرەی زانیارییەکانی نزار جەزا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، تەرمی ژنە تەمەن 25 ساڵانەکە گوێزراوەتەوە دادپزیشکیی شارەکە.
کەسوکاری ئەو ژنە هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ویستوویەتی لە هاوژینەکەی جیا ببێتەوە، چەندین جار داوای کردووە، بەڵام لەلایەن پیاوەکەوە رەتکراوەتەوە و بەوهۆیەوە دەمەقاڵی و ناکۆکیی نێوانیان درێژەی کێشاوە.