نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی


رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بافڵ تاڵەبانی و سەرۆک بارزانی لە پیرمام کۆبوونەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، کۆبوونەوەکە لەبارەی بارودۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.

رووداو زانیویەتی، نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و سەرۆک بارزانی سێ خاڵ بووە، کە بریتی بوون لە: باسکردن لە رێککەوتن و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 11-11-2025ی ئەم ساڵ بەڕێوەبچێت، هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە بووە.

 

 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆبوونەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و کەمێک پێش ئێستا کۆتایی هاتووە.

 

 
بافڵ تاڵەبانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێتەوە سلێمانی.