لە ئیلام سێ کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی دێلڕان- ئەندیمێشک لە پارێزگای ئیلام سێ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2025، موحسین وەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی فریاکەوتنی ئیلام رایگەیاند، گیانلەدەستدانی ئەو سێ کەسە، بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت بووە.
موحسین وەیسی گوتی: "تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گوێزراوەتەوە بۆ دادپزیشکی و بریندارەکانیش گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی دێلڕان."
تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە، موحسین ئیژەیی گوتی، پۆلیس لە رووداوەکە دەکۆڵێتەوە.
بەپێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025 لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.