بابه‌كر زێباری وه‌ك بەرپرسی نووسینگەی سەربازیی سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو


رووداو - هەولێر 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە بابەکر زێباری، پێشمەرگەی دێرین و سوپاسالاری پێشووی عێراق وه‌ك بەرپرسی نووسینگەی سەربازی سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستبه‌كار بوو.
 
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، بابەکر زێباری نووسیویەتی "ئەمڕۆ وەکو بەرپرسی نووسینگەی سەربازی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەرکی نوێم دەستپێکرد. داواکارم لە خودا هاوکارم بێت لە خزمەتکردنی خەڵک و وڵات". 
 
بابه‌كر زێباری، ناوی تەواوی بابەکر بەدرخان شەوکەت ـە و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە ساڵی 2003ـەوە دوای رووخانی حکومەتەکەی سەدام حوسێن، لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە سوپاسالاری عێراق. 

 

بابەکر زێباری لە بڕگەی تێشت لە پرۆگرامی نووڕۆژی دۆستان باسی ژیانی و ئەزموونی خۆی دەکات.