شێخ جه‌عفه‌ر: گرووپی 16ی ئۆکتۆبەر لە تووندوتیژییەکانی سلێمانی و دەوروبەری بەرپرسیارن
رووداو - هەولێر
شێخ جەعفەر، فەرماندەی پێشمەرگە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیێنێ: "گرووپێك له‌نێو یه‌كێتیدا هه‌ن هاوئاهه‌نگی و رێكکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و حه‌شدی شه‌عبیدا هەیە، وه‌ك چۆن كه‌ركووكیان رادەستكردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان رادەستبكه‌ن". ناوبراو گرووپەکە بە گرووپی 16 ی ئۆکتۆبەر دەناسێنێت و دەڵێت: "ئەگەر سەردەمی شاخبا لەسەر خیانەتەکەی کەرکووک گوللەباران دەکران". جەختیش لەوە دەکاتەوە کە هەر ئەوان لە ئاڵۆزی و تووندوتیژ‌ی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و دەوروبەری بەرپرسیارن.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، فەرماندەی یەکەی 70 ی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا کە دواتر بۆ تۆڕی میدیایی رووداویشی پشتڕاستکردەوە، رایگەیاند:" گرووپێك له‌نێو یه‌كێتیدا هه‌ن هاوئاهه‌نگی و رێكکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و حه‌شدی شه‌عبیدا هەیە، وه‌ك چۆن كه‌ركووكیان رادەستكردن، ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان رادەستبكه‌ن، ته‌نانه تووندوتیژ‌ی خۆپیشاندانه‌كان ئه‌و گرووپه بوون نه‌ك خه‌ڵك، به‌وه ویستیان بیانوو بده‌نه ده‌ست سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی تاوەکو به‌ناوی پاراستنی ئاسایش و خه‌ڵكه‌وه بێنه‌وه سلێمانی و كوردستان".
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی رەتیکردەوە تووندوتیژ‌ی و سووتاندنی باره‌گای حیزبه‌كان و فه‌رمانگه حكومییه‌كان كاری ئەو هاونیشتمانی و خۆپیشانده‌رانە بێت كه داوای مووچه و خزمه‌تگوزاری ده‌كەن و گوتی: "ئه‌و رووداوانه‌ی روویاندا داوای خه‌ڵك نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه موئامه‌ره‌یه‌ك بوو كه‌وتنه نێو ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییانه و من وه‌ك كوده‌تایه‌ك ده‌مبینی، مه‌رامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو دۆخی كوردستان تێكبده‌ن، ته‌نانه‌ت هاوئاهه‌نگییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ عێراقدا تاوەکو حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بهێننه سلێمانی و هه‌موو كوردستان".
شێخ جەعفەر ئاماژەی بەوە کرد کە "ئه‌م پیلانه هی خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوو، چونكه ئێمه ده‌زانین خه‌ڵك و ئه‌و گه‌نجانه گیرفانیان به‌تاڵه و داواكارییان ره‌وایه، خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و مه‌رامه‌ی نه‌بوو. نەک دوو هه‌زار یا پێنج هه‌زار كه‌س، به‌ڵكو خه‌ڵكی ئاسایی ناڕه‌زا سه‌دان هه‌زار كه‌سن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی بوونایه هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی له‌به‌رده‌م هێزی خه‌ڵك خۆی رابگرێت."
شێخ جه‌عفه‌ر به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی و خه‌ڵكی یه‌كێتی بە دروستکردنی پشێوی لەنێو خۆپیشاندانەکان تۆمەتبارکرد و گوتی: "له‌نێو یه‌كێتیدا ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه و هه‌ندێك لایه‌نی دیکە و تەنانەت چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمیش له‌پشتییه‌وه‌ن، ئەوان ده‌یانه‌وێت سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و هاوشێوه‌ی خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركووك دووباره‌بكه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت بەو كه‌سانەی نێو یه‌كێتی زیاتر گوتی: "من خۆم حیزب وه‌ك هۆكار ده‌بینم بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستان به‌هۆی ئه‌م ململانێ و ناكۆكییانه‌ی نێو حیزب، ئیمانم به حیزبایه‌تی به‌ته‌واوی لاواز بووه، ئه‌و گرووپ و ئاراسته‌یه‌ی نێو یه‌كێتی هه‌ندێكیان له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تین، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان وای كردووه له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بڕیارده‌ده‌ن."
شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وش كرد کە ئه‌وه‌ی له سنووری سلێمانی و شوێنه‌كانی دیکە روویدا ئه‌مجاره تێكه‌ڵبوونی خۆپیشانده‌ران بوو، "ئه‌وه یه‌كێك له به‌رنامه‌كان بوو كه ئه‌و ئاژاوه‌گێڕییه دروستبكه‌ن، له شوێنه‌كانی دیکەش دووباره‌ی بكه‌نه‌وه و دواتر وه‌ك گوێمان لێ‌بوو له راگه‌یاندنه‌كان له‌ژێر ناوی پاراستنی ئاسایش، حكومه‌تی عێراق سوپا بهێنێته‌وه كوردستان، چونكه هاوئاهه‌نگی و رێكکه‌وتنیان له‌وڕووه‌وه پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ عێراق و حه‌شدی شه‌عبیدا هه‌بوو".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کێشە نێوخۆییەکانی حیزبەکەی بە هۆکاری ئەو رێککەوتنە دەزانێت و دەڵێت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئێستا جۆرێك له‌سه‌ر لێشێواوی و لێكترازانی تێدایه، وای لێهاتووه كه‌سانێك حیزبەکە کۆنترۆڵبکەن و جۆره‌ها مامه‌ڵه‌ش به حیزبه‌كه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ په‌یداكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، وایلێهاتووە ئه‌و كه‌سانه بۆ خۆیان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا یاری بكه‌ن و كه‌سیش نه‌توانێت لێیان بپرسێته‌وه."
فەرماندەی یەکەکانی حەفتای وەزارەتی پێشمەرگە هۆشداری دەدات کە "تاوەکو ئه‌و گرووپه خائینه‌ی یه‌كێتی مابن مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه، چونكه به‌رده‌وام هاوئاهه‌نگی عێراقن و ده‌یانه‌وێت سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه‌وه و هه‌موو كوردستانی ته‌سلیم بكه‌ن، بۆ نه‌هێشتنی كوردستان و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كوردستان. ئێستاش ئومێدمان یه‌كڕیزی میلله‌ت و ساڕێژكردنی برینه‌كانه، ئه‌گه‌رنا ئه‌مڕۆ بێت یا سبه‌ی ده‌بێت به خه‌ڵك بڵێین ئه‌و گرووپه خائینه كێن كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه، له به‌غدا و كه‌ركووك و سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون و ده‌یانه‌وێت ده‌ستی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بگرن و بیانهێننه‌وه شاره‌كانی كوردستان."
به‌بڕوای شێخ جه‌عفه‌ر تائێستاش مه‌ترسی هاتنی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ماوە و دەڵێت: " هه‌تا ئه‌و گرووپه مابن ئه‌و مه‌ترسییه به‌رده‌وام له‌سه‌ر كوردستانە، چونكه ئه‌وان له موئاماره‌ی خۆیان ناكه‌ون، ئه‌گه‌ر بڕوانن ئه‌و كه‌سانه له رابردوودا فلسێكیان له گیرفاندا نه‌بووه، كه‌چی ئێستا به سه‌دان ملیۆن دۆلار ناڵێن پاره، پاره‌ی نه‌وتیان لایه و تائێستاش له‌و كه‌سانه‌ی بچووكترین به‌رژه‌وه‌ندییان له‌م وڵاته هه‌یه له‌گه‌ڵیان هاوبەشن و سه‌رانه‌یان لێده‌سێنن."
دەشڵێت: "هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كان بە كاك مه‌سعودیشه‌وه ئاگاداری خیانه‌تی ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتین، به‌ڵام دۆخی كوردستان ناله‌باره و سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبانه‌ش به‌رپرسانه نایه‌نه پێش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، فه‌وزایه‌ك له كوردستان دروستبووه ئه‌وان به‌هه‌موو جۆرێك ده‌توانن ته‌راتێنی تێدا بكه‌ن".
سەبارەت بە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و گوتەکانی ئاراس شێخ جەنگی، شێخ جەعفەر گوتی: " ئێستا كاتی ساڕێژكردنی برینه‌كانه نه‌ك كولاندنه‌وه‌یان، ئاراسی شێخ جه‌نگی زۆر سه‌هوە، ده‌بوو باسی ئه‌وه بكات به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به ئێمه‌ی گوت به‌رگری مه‌كه‌ن با سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بێنه كه‌ركووك، به‌ڵام ئێمه پێمانگوت سازش له‌سه‌ر یه‌ك بست خاكی كوردستان ناكه‌ین و بێ به‌رگری چۆڵی ناكه‌ین، ده‌بوو باسی رۆڵی خراپی خۆی بكات كه كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد بۆ ئەوەی بیانهێنێته كه‌ركووك، هۆكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر گشتپرسی نه‌بوو، به‌ڵكو خیانه‌تی ئه‌و گرووپه‌ی یه‌كێتی بوو، ئێستاش ئه‌گه‌ر گشتپرسی بكرێت و بزانم زیانی زیاتر ده‌كه‌ین، نه‌ك یه‌ك په‌نجه هه‌ر 10 په‌نجه‌كه‌م ده‌كه‌م به مه‌ره‌كه‌به‌كه‌دا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه دژی گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی بوون، ئه‌وانه بوون هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبییان ده‌كرد، تاوەکو بیانهێننه‌وه شاره‌كانی كوردستان و وه‌ك شاره‌كانی عێراقی لێبكه‌ن".
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه "ئه‌گه‌ر رۆژێك ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی كوردستان نه‌مێنێت و دادگایه‌كی نیشتمانی پێكبهێنرێت، ده‌بێت له‌دنیادا سزای خائین چییه ئه‌وانیش هه‌مان سزابدرێن، چونکە ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می شاخدا ئه‌وه‌یان بكردایه و هاوكاری حكومه‌تی عێراقیان کردبا، هه‌موویان گولـلەباران ده‌كران، ئه‌گه‌ر مام جه‌لالیش مابووایە هه‌موویانی وه‌ك خائین سزاده‌دا."
داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح