پەروەردەی سلێمانی بۆ پەروەردەکانی سنوورەکەی: لە هەرکوێ ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو، بیکەنە پشوو
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە پەروەردەکانی سنوورەکەی دەکات، لە هەر شوێنێک ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو، بکرێتە پشوو.
لە راگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیدا هاتووە، "هەروەک پێشتر دەسەڵات درابووە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکان، لە هەر پەروەردەیەک ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بوو، لەپێناو پاراستن و سەلامەتیی گیانی خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتە پشوو، لەبەر بوونی بای بەهێز و کڕێوەی بەفر."
بەفربارینەکەی سلێمانی لە راپۆرتی دوێنێی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیشدا نەبوو، کە رۆژی سێشەممە 27-02-2024 پێشبینیی کردبوو، لە 48 کاژێری داهاتوودا "ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت."