قایمقامی هەریر: هیچ بۆردوومانێک لە سنوورەکەمان نەبووە
رووداو دیجیتاڵ
دەنگۆی بۆردوومان لە سنووری قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر بڵاوبووەتەوە، بەڵام قایمقامی قەزاکە رەتی دەکاتەوە.
شێروان جەلال، قایمقامی قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەموو دەنگۆیەکی هەبوونی بۆردوومان رەتدەکەینەوە و سنوورەکەمان تەواو ئارامە."
ساڵانی رابردوو چەند جارێک بە پاساوی هەبوونی بنکەی سەربازیی هێرش کراوتەسەر سنووری قەزای هەریر، بەڵام قایمقامەکەی دەڵێت، "هیچ هێزێکی ئەمریکی لە ناوچەکەمان نییە."
ئەمڕۆ 28ـی شوبات، هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران دەستیپێکرد و بەردەوامە.