فڕۆکەخانەی کەرکووک بۆ رووداو: بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەکە دوو جار کرایە ئامانج
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک رایگەیاند، بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەکە دوو جار کراوەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی بە بەشی مەدەنیی فڕۆکەخانەکە نەگەیاندووە.
هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج بەشی سەربازییە کە دوو بۆ سێ کیلۆمەتر لە فڕۆکەخانەی مەدەنییەوە دوورە، بۆیە هیچ زیانێکی بۆ سەر فڕۆکەخانە نەبووە."