پەیامی سەرۆککۆماری عێراق لەسەر هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی
رووداو دیجیتاڵ
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیێنێت: سەرکۆنەی ئەو پەلامارە دەکەین کە ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج لە پارێزگای دهۆک. ئەم هێرشە سەرپێچییەکی جددیە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکات و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی تێکدەدات.
سەرۆککۆماری عێراق داوا لە لایەنە ئەمنییەکان دەکات بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بکەن و بە پێی یاسا لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی بکەن.
دەقی پەیامەکەی:
سەرکۆنەی ئەو پەلامارە دەکەین کە ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردە ئامانج لە پارێزگای دهۆک. ئەم هێرشە سەرپێچییەکی جددیە کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری وڵات دەکات و هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی تێکدەدات.
داوا لە لایەنە ئەمنییەکان دەکەین بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکەن و بە پێی یاسا لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی بکەن.
ئێمە جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پەلامارانە و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەت و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک کە عێراق پلکێش دەکات بۆ ناو ململانێ ناوچەییەکان و کارکردن بۆ بەهێزکردنی یەکێتی نیشتمانی و پەنابردن بۆ گفتوگۆ لە پێناو پاراستنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵات.
د.لەتیف جمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار
٢٨-٣- ٢٠٢٦