هاکان فیدان پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارهى ئەمڕۆ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد و سەرکۆنەی هێرشی سەر ماڵەکەی لە دهۆک کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "وەزیری دەرەوەی تورکیا بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە."
بەیانیی رۆژی شەممە 28-03-2026 چەند هێرشێکی درۆنی کرانە سەر دهۆک، یەکێک لە هێرشەکان بۆسەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو لەو شارە، ئەمەش ناڕەزایی تووندی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی دراوسێ و جیهان لێکەوتەوە.
ناڕەزاییەکان دژی هێرشەکە تادێ فراوانتر دەبن. جگە لە تورکیا و بەرپرسانی باڵای عێراق، سوپای پاسدارانی ئێران و کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەیان کرد. هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و بە "قبووڵنەکراو" ناوی برد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بوولتەنی کاژێر 08:00ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە شاهۆ ئەمین پێشکێشی دەکات، لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بەشدار بوو و لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە دهۆک رایگەیاند، بابەتەکە کەسی نییە و هێرشەکە "پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ هەموو عێراق بە شێوەیەکی گشتی."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، "پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بیرێکی زۆر جیدی لەم بابەتە بکاتەوە، لە بابەتی کەسانێک کە ماف بە خۆیان بدەن لە دەرەوەی یاسا هێرش بکەنە سەر دامودەزگای دەوڵەتی عێراق."

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ئێوارهى ئەمڕۆ شەممە 2026/3/28 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، بهڕێز وەزیری دەرەوەی تورکیا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە ئەمڕۆ کرایە سەر ماڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی بەڕێز هاکان فیدان و هەڵوێستی تورکیای بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکە کرد.
لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئارامی کردەوە.