فارووق رەفیق کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
فارووق رەفیق، نووسەر و رۆشنبیری دیاری کورد، لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
رۆژی سێشەممە 28ی نیسانی 2026، عەبدولڕەحمان فەرهادی، سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نووسەری ناودار فارووق رەفیق، بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لە ماڵەکەی خۆیدا کۆچی دواییکردووە."
هاوکات لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد لە راگەیێندراوێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو نووسەرە کردووە و رایگەیاندووە، "داوا لە یەزدانی پاک دەکەین ئەمە دوا خەم و ناخۆشیی بنەماڵەکەیان بێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات."