دانیشتووانی ناحیەیەکی ئیلام دژی جیاکردنەوەی ناحیەکەیان ناڕەزایی دەردەبڕن

 
رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی ناحیەیەکی سەر بە شاری دێلەران لە پارێزگای ئیلام دژی جیاکردنەوەی ناحیەکەیان لەو شارە ناڕەزایی دەردەبڕن و داوا دەکەن بڕیارەکە هەڵبوەشێندرێتەوە.
 
سەتان کەس لە دانیشتووانی ناحیەی سەراو مەیێمە ئەمڕۆ هەینی 28-07-2023 لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکە گردبوونەوە و داوایان کرد، بڕیاری جیاکردنەوەی ئەو ناحیە لە شاری دێلەران و زیادکردنی بە شاری بەدرە هەڵبوەشێندرێتەوە.
 
ئەو ناحیەیە شارۆچکەی مەیێمنە و چەند گوندێک لەخۆدەگرێت. مەیێمە دەکەوێتە نێوان شارەکانی مێهران، بەدرە، دەڕەشار، ئاودانان و دێلەران.
 
مانگی رابردوو، ناحیەی عەلیشێروان، کە چوار گوند لەخۆدەگرێت، لە ناوچەی سەیوانی شاری ئیلام جیاکرایەوە و خرایەسەر شاری بەدرە.