نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی مەتران رەبان ئەلقەس: به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان بوو
رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی کۆچی دوایی مەتران رەبان ئەلقەس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە، کەسوکار، هاوڕێ و کۆمەڵگەی مەسیحی کرد و پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستە کردوون، دەشڵێت، "به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى بوو."
لە پرسەنامەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دوايى كه‌سايه‌تيى ديارى مه‌سيحى و دڵسۆزى كوردستان، خواليخۆشبوو مه‌تران (ره‌بان حسقيال ره‌بان)ـم بيست. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "خوالێخۆشبوو كه‌سايه‌تييه‌كى ديارى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى بوو، خزمه‌تێكى به‌رچاوى بوارى ئايينى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى كرد و له هه‌موو ناوه‌نده‌كانى كوردستان و عێراق و جيهان، به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و ته‌بايى و لێبورده‌يى بوو. خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و يادى به‌خێر."
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئابی 2023 رەبان ئەلقەس، مەترانی پێشووی کەنیسەی کلدانی لە دهۆک بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆک کۆچی دواییکرد.