چوار کەس لە سلێمانی دەستگیر دەکرێن کە لە دهۆک کەسێکیان کوشتبوو
رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیێنێت، چوار تۆمەتباری تاوانێکی کوشتنیان دەستگیرکردووە کە لە پارێزگای دهۆک کارەکەیان ئەنجامداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانە لە یاسا هەڵاتوون و لە هۆتێلێکی شاری سلێمانی خۆیان حەشارداوە.
تۆمەتبارەکان بە گوتەی ئاسایش، لە ساڵی 2024 لە پارێزگای دهۆک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی هاووڵاتییەکیان کوشتووە و هەڵاتوون.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە 19-8-2025، دوای چاودێری و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانییان هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن.
تۆمەتباران بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و بەپێی تایبەتمەندیی کەیسەکەیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەکرێنەوە.