کۆمیسیۆن ناوی 21 قەوارە و لیستی بۆ هەڵبژاردن ئاشکراکرد

رووداو- هەولێر

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ناوی 21 لیست و قەوارەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی باشووری کوردستان ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەو لیست و قەوارانە هەموو پێداویستییەکانیان تەواوە.


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند: "بڕیاردرا بە پەسندکردنی لیستی ئەو قەوارانەی کە لە یادداشتی سەرۆکی کارگێڕی هەڵبژاردن ناویان هاتووە و، ژمارەیان 21 قەوارەیە".