بارزانی و باڵیۆزی قەتەر جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و دەوحە دەکەنەوە

 
رووداو - هەولێر

هەرێمی کوردستان و قەتەر پەیوەندییەکی باشیان هەیە، لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆ شەممە (28-9-2019) سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خالید حەمە ئەلسڵیتی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.
 
لە دیدارەکەیاندا، باڵیۆزی قەتەر پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشڤەچوونانەی لە هەرێمی كوردستان لە بواری ئابووری و بووژانەوە هاتووەتە ئاراوە، دەربڕی. 
 
خالید حەمە ئەلسڵیتی هەروەها جەختیشی لە ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان قەتەر و هەرێمی كوردستان كردەوە.