نێچیرڤان بارزانی لە یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان: دەنگی گەلێکی ستەمدیدەی گەیاندە جیهان
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان دەکات و دەڵێت، "يه‌كه‌م ده‌نگى شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ى رزگاريخوازى گه‌لى كوردستانه كه په‌يامى ره‌واى دۆز و گه‌لێكى سته‌مديده‌ى ئازاديخوازى به جيهان گه‌ياند."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28-09-2023، یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستانە. نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان "پیرۆزبایی گەرم" لە بەڕێوەبەرایەتیی دەزگاکە، کارمەندان و گوێگرانی دەکات و دەڵێت، ئەو دەنگە لە رۆژگاری سه‌ختى خه‌بات و تێكۆشاندا، بووه هيوا و ئومێد و جێى بڕوا و متمانه‌ى خه‌ڵكى كوردستان.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، "ئێزگه‌ى ده‌نگى كوردستان، هه‌ر به ته‌نيا راديۆيه‌ك نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رده‌مێكى دوورودرێژ، بووه مه‌ڵبه‌ندێكى گه‌شى په‌ره‌پێدانى رۆشنبيرى و هۆشيارى و بير‌ى سياسيى كوردستانييان و ده‌نگى دلێرى به‌ره‌نگاربوونه‌ى سته‌م و ديكتاتۆرى و داگيركارى. بووه قوتابخانه‌يه‌ك، به ده‌يان خامه و ناوى ديارى له بوارى نووسين و راگه‌ياندن و رۆژنامه‌گه‌ريدا پێگه‌ياند."
60 ساڵە ئێزگەی دەنگی کوردستان لەکاردایە و بەردەوامە. نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە ستافی ئێزگەکە دەکات و دەڵێت، "به رێز و پێزانينه‌وه له دڵسۆزى و ره‌نج و ماندووبوونى هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌ڕوانين كه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بێت، شانازيى خه‌بات و خزمه‌تكردنيان له ئێزگه هه‌بووه."