پەیامی پیرۆزبایی کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام
رووداو دیجیتاڵ
رۆژی 12ـی رەبیوعولئەوەل ساڵڕۆژی لەدایکبوونی محەممەد (د.خ) پیشەوای موسڵمانان و خاتەمی پێغەمبەرانە. ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پەیامی پیرۆزباییان بڵاوکردەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەممەد (د.خ) پابەندییه بە پەیام ، فەرمایشت و رەوشتە بەرزەکانی.
سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری موسڵمانان ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محهمهدولمستهفا (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی له موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆكارێك بێت بۆ زیاتر پته‌وكردنی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی له كوردستان و عێراق و جیهان.
له یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی به‌ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌گشتی بكاته‌وه و سته‌م و زوڵمی سه‌ر میلله‌تان به كۆتا بێت.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مه‌سعود بارزانی
۲۸ـی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٠
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆماری عێراق
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
"وما أرسلناكَ إلا رحمةً للعالمين"
صدق الله العظيم
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن محەممەد (درودی خوای لێ بێت) پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی موسڵمانان و مرۆڤایەتی دەکەم، ھیوادارم لەم یادە پیرۆزەدا ھەموومان بەھا جوانەکانی ئیسلام به‌راستگۆیی به‌رجه‌سته بکه‌ین کە خۆی لە دادپەروەری و لێبوردەیی و یەکتر قبوڵکردندا دەبینێتەوە.
ھەر بەم بۆنەیەشەوە داوا له هاووڵاتیان ده‌که‌م به‌ره‌چاوکردنی خۆپارێزی له په‌تای کۆرۆنا ئه‌م یاده مه‌زنه بکه‌نه‌وه و ژیانی خۆیان و خێزانه‌کانیان بپارێزن ھەم لەکاتی ئەم یادە و ھەم لەکاتەکانی تردا.
بەپابەندبوون بەرێبازی پێغەمبەر کە ھەمیشە موسڵمانانی ھانداوە بۆ دورکەوتنەوە لە ھەرشتێک کەزیانی بۆ خۆیان و بۆ خەڵكی تر ھەبووبێ، هیوادارم بتوانین له‌سه‌ر رێی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بین که خوای گه‌وره له باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی (وإنك لعلى خلق عظيم).
ئەم یادە پیرۆزە لە سەردەمێکدا دەکەینەوە کە تیرۆرستان دەیانەوێ بەھا پیرۆزەکانی ئیسلام بشێوێنن، ئه‌وانه مەترسیین بۆ سەر ئاین و گیان و ماڵی هاووڵاتیان بێ جیاوازی و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به ئاینه‌که‌مانه‌وه نییه و ئیسلام بێبه‌ریه لێیان، سڵ له هیچ تاوانێکی کوشتن و له‌ناوبردنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان ناکه‌نه‌وه، که ئه‌مه به روونی له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ره‌تکراوه‌ته‌وه، وه‌ک خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: "مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الْأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا وَمَنْ أَحْيَاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْيَا النَّاسَ جَمِيعًا".. ئه‌مه بنه‌مای رێزگرتنی ئیسلامه که له قورئانی پییرۆزدا هاتووه.
بۆیە ئەرکی سەرشانی ھەموومانە بەتایبەتی زانایانی ئاینیی کە دژی ئەو گروپ و تاقمە تیرۆرستانە بوەستنەوە و رێگە نەدەین ئاینی پیرۆزی ئیسلام که ئاینیی ئاشتی و لێبوردەییە بەکاربھێنن و نییه‌تی شه‌ره‌نگێزانه‌ی خۆیانی پێ په‌ره‌ده‌پۆش بکه‌ن.
پێویستە ئەم یادە پیرۆزە ھانمان بدات بە راستی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک دابین بکەین، دژی گەندەڵی و گەندەڵکاران بوەستینەوە، ئەوانەی قوت و ژیانی خەڵک و خیزانەکانیان بەتاڵان دەبەن و بە پارەی حەرام گیرفانی خۆیان پر دەکەن سزا بدرێن.
کاتێ ئه‌م یاده ده‌که‌ینه‌وه له‌به‌رده‌م قۆناغێکی گرنگی بیناکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تداین بۆ فەراھەمکردنی دادپه‌روه‌ری و ئازادی و رێزگرتن له که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان، ئه‌مه‌ش له‌رێگای ئه‌نجامدانی چاکسازی راسته‌قینه و ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد، بۆ بەدیھێنانی حکومڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار.
ھاووڵاتیانی خۆشەویست...
لەکۆتاییدا و جارێکی تریش له‌م یاده مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی لە تەواوی موسلمانان دەکەم و پیرۆزبایی لە ھەموو ھاووڵاتیان دەکەم، هیوادارم له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی باشتر به‌یه‌که‌وه ئه‌م یاده بکه‌ینه‌وه، داواکارم له‌خوای گه‌وره هاوکارمان بێت.
ئێوەش ھەر ئاسودە و سەرکەوتوو و سەلامەت بن".
په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
له یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی موحەممەد "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم.
هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.
باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و ڕەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە.
جارێكی تر ئه‌م یاده له سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به مه‌ینه‌تییه‌کان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
١١ی ڕهبیعولئهووهلی ١٤٤٢ی کۆچی
٢٠٢٠/١٠/٢٨
پەیامی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی و پێغەمبەری موسڵمانان(د.خ)، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەکەین.
ھیواخوازین ئەم یادە بەشکۆیە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی موسڵمانان و پێکهاتە ئایینیەکانی تر، و زاڵبوونی پەیامی میانڕەویی و ڕێگەچارە ئەقڵانییەکان، کە ئاکاری ھەردەمی ئەو پێشەوا ڕاستگۆ و ئەمینە بوون، بۆ ئەوەی شوێنی توندڕەویی و یەکترسڕینەوە و ناکۆکی و بریندارکردنی یەکتر و پێکداهەڵپژان بگرێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارین لەم یادە پیرۆزەدا، میھرەبانی خۆی بڕژێنێتەوە سەر مرۆڤایەتی و نەھامەتی و ناخۆشیەکانی ئەم سەردەمە و پەتای نەگریسی کۆرۆناش لەکۆڵ مرۆڤایەتی بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی بکاتەوە.
ئەم یادە تەنها ڕۆژێکی پیرۆز نیە بۆ موسڵمانان، بەڵکو دەبێت ساتەوەختێکیش بێت بۆ بەکۆتاهێنانی زوڵم و ستەم، جەختکردنەوە لەسەر بەرجەستەکردنی بەها باڵاکانی دادپەروەریی و لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە، قبووڵکردنی یەکتر و دووورکەوتنەوە لە بریندارکردنی ئەوی تری جیاواز، قبووڵنەکردنی پەیامی توندڕەویی،ڕقلێبوونەوە و بێڕێزیی بە پیرۆزییەکانی یەکتری،لە پێش هەموویاندا بێڕێزیی بەرامبەر بە پێشەوای موسوڵمانان پێغەمبەری مەزن(د.خ).
خوای گەورە مرۆڤایەتی و کوردستان و هاووڵاتیانی لە دەرد و بەڵا و نەهامەتی بپارێزێت و ئارامی و ئاسوودەیی بە هەمووان ببەخشێت..
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی پەرلەمانی کوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە بۆنەی ڕۆژی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەممەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم. هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوشەویستمان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامیی و قوڵبوونەوەی گیانی خۆشەویستی لە نێوان تەواوی گەلان و پەیڕەوانی ئایین و ئایینزا جیاوازەكان.
ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر، پێویستیمان بە ئاشتەوایی و لێبووردەیی و پاراستنی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتیی هەیە، كە هەڵقوڵاوی پەیامی پیرۆزی خوای میهرەبانە، ئومێدەوام ئەم بۆنە پیرۆزە، زیاتر هاندەرمان بێت بۆ قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
پەیامی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (دروودی خوای لێ بێت)، له مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین. هاوكات له نیگه‌رانیی ئه‌م رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێ ده‌گه‌ین.
له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به گروپه توندڕه‌وه‌كان ببنه رێنیشانده‌رمان. هه‌روه‌ك نابێت ئازادیی راده‌ربڕین بێ باك بێت له‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان بخاته به‌ر مه‌ترسی. نابێت به‌ناوی پارێزگاریكردن له سێمبوله‌كان، ده‌ست ببرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوان كو‌لتور و دین و شارستانییه‌كان.
با پێكه‌وه به كرده‌وه لێبورده‌یی بچه‌سپێنین و راستگۆیانه، ئاكاره به‌رزه‌كانی ئه‌م زاته بۆ پێكه‌وه ژیان، بكه‌ین به رێنیشانده‌ر و، لەپێناو رەخساندنی زەمینەیه‌كی لەبارتر بۆ ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان، له‌م یاده‌دا، وانه‌ی لێ وه‌ربگرین و به‌هاكانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كتر قبووڵكردن له‌ناو گه‌له‌كه‌مان، قووڵبكه‌ینه‌وه.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان
بۆنەی یادی لە دایکبونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (د.خ) بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت: پەیامبەری ئیسلام (د.خ) نمونە و پێشڕەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و ئیسڵاحی خەڵک و دەسەڵات، کە رێزگرتن لە جیاوازی و بیروباوەڕە جیاوازەکان دەکاتە هەوێنی پێکەوەژیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە و شایستە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.
یادی لە دایکبوونی پەیامبەری ئیسلام بەرز و پیرۆز ڕادەگرین.
بە بۆنەی یادی لە دایکبونی پەیامبەری ئیسلام حەزرەتی موحەمەد (د.خ) پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی گەلی کوردی مسوڵمان و تەواوی گەلانی مسوڵمانی جیهان دەکەین.
هیوادارین ئەم بۆنە ئاینیە پیرۆز و گەورەیە، هاندەری ئاشتی و چاکەخوازی و، سەقامگیری سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و تەندروستی بێت بۆ تەواوی کۆمەڵی مرۆیی و کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەت، هاوکاتیش سەرەتای کۆتایی ئەم نەخۆشیە کوشندە(کۆرۆنا) بێ کە زیانی گیانی و مرۆیی زۆری لە میللەتان و دانیشتوانی عێراق و کوردستان داوە.
پەیامبەری ئیسلام (د.خ) نمونە و پێشڕەوە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و هەوڵدان بۆ چاکسازی و ئیسڵاحی خەڵک و دەسەڵات، کە رێزگرتن لە جیاوازی و بیروباوەڕە جیاوازەکان دەکاتە هەوێنی پێکەوەژیان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە و شایستە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی.
بزوتنەوەی گۆڕان
٢٨ی ١٠ی ٢٠٢٠