100 دۆلار بە 161 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، 100 دۆلار بە 161 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 28ـی ئۆکتۆبەری 2023، جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 161 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر رۆژانی شەممە پشووە. پێنجشەممەی رابردوو کاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 160 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بانکی ناوەندیی عێراق ئەو رۆژانەی دەوامی فەرمی هەبێت، زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت و 100 دۆلار دەدات بە 132 هەزار دینار، بەڵام ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، بەشی زۆری ئەو دۆلارە ناچێتە بازاڕەوە و بۆ دەرەوەیە؛ بۆیە نەتوانراوە بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بکرێت.