حیزبە کوردستانییەکان چاویان لە کورسیی ناوچە جێناکۆکەکانە
رووداو دیجیتاڵ
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرترین بەربژێر و کۆمەڵی دادگەریی ئیسلامیی کوردستان کەمترین بەربژێریریان هەیە، پارتی و یەکێتی لە هەندێک ناوچەی کوردستانی لیستیان نییە، بەڵکو بەربژێریان لە نێو لیستە عەرەبییەکاندا هەیە.
لە هەرێمی کوردستان هیچ هاوپەیمانیێتییەک بۆ ئەم هەڵبژاردنە نییە، حیزبەکان بە 8 لیست بەشداریان کردووە، کە سەرجەمیان 483 بەربژێریان هەیە، 8 بەربژێری سەربەخۆش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای کەرکووک، خۆیان بەربژێر کردووە، زۆرترینیان لە سلێمانین، کە چوار بەربژێرن.
لە کۆی 329 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، 46 کورسی بۆ هەرێمی کوردستانە، کە بە گوێرەی بازنەکان بەم جۆرە دابەشدەبن: هەولێر 16 کورسی، سلێمانی و هەڵەبجە 18 کورسی و دهۆک 12 کورسی.
لەناوچە جێناکۆکەکان پارتی و یەکێتی زۆرترین بەربژێریان هەیە
پارتی دیموکراتی کوردستان لە نەینەوا بە 61 بەربژێر بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا کردووە. پارتی لە ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگاکانی سەڵاحەدین و دیالە بەربژێری نییە، بەڵام لە نێو هاوپەیمانی عەزم لە هەر یەکێک لەو دوو پارێزگایە یەک بەربژێری هەیە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا 32 بەربژێری هەیە، لە چوارچێوەی 'هاوپەیمانێتییەکی سوننەدا بەشداری کردووە. هاوپەیمانییەکە لە نێوان سێ حیزب و چەند کەسایەتییەک پێکهێنراوە و 61 بەربژێری هەیە.
جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا 7 بەربژێر و لە دیالەش 4 بەربژێری هەیە.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە هەریەکە لە پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە 5 بەربژێری هەیە.
لیستی "بەرەی گەلەکەمان" یەکەمجارە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات و لە کەرکووک بە پێنج بەربژێر بەشدارە.
هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری کوردستان و رەوتی هەڵوێست لە ناوچە کێشەلەسەرەکان هیچ بەربژێرێکیان نییە.
خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
بە گوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە 10ـی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو، لایەنە کوردستانییەکان 63 کورسییان بەدەست هێنا.
پارتی دیموکراتی کوردستان کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو، توانی 31 کورسی بەدەست بهێنێت، کە 9 کورسی لە نەینەوا و 2 کورسی لە کەرکووک بەدەستهێنا.
لە دوای پارتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە دووەم براوەی لیستە کوردستانییەکان و توانی 18 کورسی بەدەست بهێنێت.
دوای ئەوانیش نەوەی نوێ توانی ببێتە خاوەنی 9 کورسی و یەکێک لە کورسییەکانی لە بازنەی کەرکووک بەدەست هێنا. هەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 4 کورسی و کۆمەڵی دادگەری کوردستانیش یەک کورسی بەدەستهێنا.
دەنگی لایەنە کوردستانییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان لە هەڵبژاردنی 2021دا
لایەنە کوردستانییەکان دەنگەکانیان لە پارێزگا جیاوازەکاندا هەڵبەز و دابەزی بەخۆیەوە بینیوە.
لە 2021 لە کەرکووک دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەمشێوەیە بوو:
پارتی دیموکراتی کوردستان
پارتی: 49،538 دەنگ (دوو کورسی)
یەکێتی: 54,606 دەنگ (5 کورسی)
نەینەوا
پارتی : 118،606 دەنگ (8 کورسی)
یەکێتی: 26،316 دەنگ (دوو کورسی)
دیالە
پارتی : 7،728 دەنگ
یەکێتی: 19،966 دەنگ
سەلاحەدین
پارتی : 1،606 دەنگ
یەکێتی: 10،525 دەنگ
ژمارەی بەربژێرانی لایەنە کوردستانییەکان
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بازنەکانی هەرێمی کوردستان پارتی و یەکێتی زۆرترین بەربژێریان هەیە.
بەربژێرەکانی پارتی و یەکێتی گوێرەی بازنەکان بەم جۆرە دابەش دەبن:
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە 175 بەربژێر بەشداری دەکات، زۆرترین بەربژێری لە نەینەوایە، کە 61 بەربژێرە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم هەڵبژاردنە 155 بەربژێر بەشداری کردووە، زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە کە 36 بەربژێرە. لە دوای ئەویش زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای نەینەوایە کە 31 بەربژێرە.
نەوەی نوێ، کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هێزی سێیەمە، لە دانانی زۆرترین بەربژێر لە دوای پارتی و یەکێتیەوە دێت، کە 43 بەربژێری هەیە، زۆرترین بەربژێریشی لە پارێزگای سلێمانین کە 12 بەربژێرن.
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، چوار کورسی لە پەرلەمانی عێراق هەیە، بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە 16 بەربژێر بەشداری کردووە. زۆرترین بەربژێرەکانی لە پارێزگای سلێمانین کە 8 بەربژێرن.
کۆمەڵی دادگەریی ئیسلامیی کوردستان بەراورد بە لیستە کوردستانییەکان کەمترین بەربژێری هەیە کە تەنیا 14 بەربژێرن.
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەشداری زۆربەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی کردووە، بەڵام تائێستا هیچ کورسییەکی بەدەستنەهێناوە. بۆ ئەم هەڵبژاردنەش بە 23 بەربژێر بەشداری کردووە.
رەوتی هەڵوێست، کە یەکەمجاریەتی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات، 32 بەربژێری هەیە، زۆرترین بەربژێریشی لە پارێزگای سلێمانییە کە 16 بەربژێرە.
'بەرەی گەلەکەمان' کە لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان بەناوی بەرەی گەل بەشداری کردبوو، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 25 بەربژێری هەیە. زۆرترین بەربژێریشی لە پارێزگای سلێمانییە، کە 11 بەربژێرن.
بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان
هەولێر: 30 بەربژێر
سلێمانی: 36 بەربژێر
دهۆک: 22 بەربژێر
نەینەوا: 61 بەربژێر
کەرکووک: 24 بەربژێر
سەڵاحەدین: 1 بەربژێر
دیالە: 1 بەربژێر
بەربژێرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سلێمانی: 36 بەربژێر
هەولێر: 30 بەربژێر
نەینەوا: 32 بەربژێر
دیالە: 27 بەربژێر
کەرکووک: 24 بەربژێر
دهۆک: 5 بەربژێر
سەلاحەددین: 1 بەربژێر
بەربژێرانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
سلێمانی: 12 بەربژێر
هەولێر: 8 بەربژێر
کەرکووک: 7 بەربژێر
نەینەوا: 7 بەربژێر
دهۆک: 5 بەربژێر
دیالە: 4 بەربژێر
بەربژێرانی رەوتی هەڵوێست
سلێمانی: 16 بەربژێر
هەولێر: 12 بەربژێر
دهۆک: 4 بەربژێر
بەربژێرانی بەرەی گەلەکەمان
سلێمانی: 11 بەربژێر
دهۆک: 5 بەربژێر
کەرکووک: 5 بەربژێر
هەولێر: 4 بەربژێر
بەربژێرانی سۆسیالیست
دهۆک: 5 بەربژێر
دیالە: 5 بەربژێر
کەرکووک: 5 بەربژێر
هەولێر: 4 بەربژێر
سلێمانی: 4 بەربژێر
بەربژێرانی یەکگرتوو
هەولێر: 4 بەربژێر
سلێمانی: 8 بەربژێر
دهۆک: 4 بەربژێر
بەربژێرانی کۆمەڵ
هەولێر: 5 بەربژێر
سلێمانی: 5 بەربژێر
دهۆک: 4 بەربژێر
سەربەخۆکان
هەولێر: 2 بەربژێر
سلێمانی: 4 بەربژێر
دهۆک: 1 بەربژێر
کەرکووک: 1 بەربژێر