باوک و کوڕێک لە ئاکرێ گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

باوک و کوڕێک لە ئاکرێ گیانیان لەدەستدا. گوتەبێژی تەندروستیی دهۆک دەڵێت، کوڕەکە کتوپڕ و لەدوای مردنی باوکی گیانی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 28-11-2025 مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باوک و کوڕێک لە ئاکرێ بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانیان لەدەستدا و ئێستا تەرمەکانیان لە دادپزیشکی دهۆکە.
 
مەتین جەمیل گوتی، "بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، باوکەکە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە، دواتر کوڕەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ لەدوای ئەو گیانی لەدەستداوە."