گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر دوادەخرێن
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی تەمی چڕەوە "بڕیارماندا لە کاژێر 09:30ی ئەمشەوەوە فڕۆکەخانە دابخەین و سەرجەم گەشتەکان تاوەکو کاتێکی نادیار دوادەخرێن."
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد: "مەودای بینین بۆ 350 مەتر کەم بووەتەوە و ئەوەش وادەکات گەشتی فڕۆکەکان سەخت بێت."
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش بە رووداوی راگەیاند: "بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە، ئەمشەو تەم هەرێمی کوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی دەگرێتەوە."
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێڵ "تەمەکە تاوەکو کاتەکانی بەیانی بەردەوام دەبێت و دواتر کاریگەرییەکەی کەم دەبێتەوە."
پلەی گەرما نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر 10 پلەی سیلیزی بوو، بە گوتەی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە نیوەشەودا دوو بۆ چوار پلە دادەبەزێ.