چەند ناوچەیەکی کرماشان بە چڕی بۆردوومان کرا

 
رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا، لەنێو شاری کرماشان سێ شوێنی جیاواز بۆردوومان کراون و زیانی گیانی و مادیی زۆری لێکەوتووەتەوە.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-03-2026 و دوێنێ شەو، چەندین جار لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرش کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەوانەش گەڕەکی چەقاگوڵانی ناوەندی پارێزگاکە و شاری کەنگاوەر.
 
هاوکات ناوەندی فەرماندەیی سوپای پاسداران و ئامانجێک لە گەڕەکی (حافزییە)ی نێو شاری کرماشانیش بۆردوومان کران.
 
بەرپرسانی کرماشان تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچیان لەبارەی زیانەکانی هێرشەکانی رۆژی شەممەوە رانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی زیانیارییەکان، تەنیا لە گەڕەکی چەقاگوڵانی ناوەندی پارێزگاکە 8 کەس و لە شاری کەنگاوەریش منداڵێک کوژراوە.