ساڵێك بەسەر كەمپەینی رەنجی شەهیدان تێپەڕی

رووداو- هەولێر

ساڵێك بەسەر كەمپەینی رەنجی شەهیدانی تۆڕی میدیایی رووداو تێپەڕی، ئەو كەمپەینەی لەوپەڕی نائومێدیدا خەندەی بۆ ماڵباتی شەهیدان گەڕاندەوە و بەرهەمدار بوو.

رۆژی 25 ی نیسانی 2015، تۆڕی میدیایی رووداو لەڕێگەی بەرنامەی لەگەڵ رەنجەوە بە درووشمی "منداڵیی شەهیدان شایەنی ژیانێكی خۆشن" هەڵمەتی (رەنجی شەهیدان)ی راگەیاند. 

لەچوارچێوەی كەمپەینەكەدا سەرمایەداران میهرەبانیان نواند و زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار،71 یەكەی نیشتەجێبوون و 235 كورسی خوێندن بە خانەوادەی شەهیدان بەخشران، زیاتر لە 1300 وارسی شەهید لە هەڵمەتەكە سوودمەندبوون و هەر خانەوادەیەك بڕی 13 هەزار دۆلاری وەرگرت، پاش كەمپەینەكەش حکومەت بڕیاریدا یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر كەسوكاری شەهیدان دابەش بكات.



رووداوەكانی شەڕی داعش كاریگەری زۆریان هەبوو لەسەر هەموومان و كاریگەری و لێكەوتەی زۆریشی بۆ سەر سەر گەلی كوردستان لێكەوتەوە، شەڕی داعش بۆ هەموو جیهان جێگەی ترس و سەرسوڕمان بوو، بەڵام پێشمەرگە بە ئیرادەی پاراساتنی خاك و وڵاتەكەی ئەو ترسەی لەسەر زەوی شكاند. ئەو شكاندنەی داعش بە چەكی پێشكەوتوو نەبوو، بەڵكو بە باوەڕ و گیانفیدایی پێشمەرگە و بەخوێنی شەهیدان بوو.

سەختی ژیان و خراپی گوزەرانی خێزانی شەهیدان، بەڕێوەبەر و كارمەندانی رووداوی هاندا كاریگەری و خۆشەویستی رووداو بەكاربێنین بۆ هاوكاریكردنی خێزانی شەهیدان و پێشمەرگە دیلەكانی لای داعش.



ئاكۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێت "هەموومان قەرزداری خوێنی شەهیدانین، بۆیە خۆشەویستی رووداومان بۆ خزمەتكردنی خێزانی شەهیدان بەكارهێنا". لەبارەی هاوكاری سەرمایەدارانیش ئاكۆ محەممەد دەڵێت" كەمپینەكە ئیعتیبارێكی زۆری دایە سەرمایەدارانی كورد لەنێو كوردستان و خێزانی شەهیداندا".

تۆڕی میدیایی رووداو دووبارە سوپاسی سەرجەرم بەشداربووانی كەمپینەكەو ئەو كەس و لایەنانەی دەكات كە بەهەر شێوەیەك بێت پاڵپشتی سەركەوتنی كەمپینەكەیان كرد.

دیارترین ئەو سەرمایەدارانەی بەشدارییان كرد

1.فلۆریا سیتی بە 35 ئەپارتمان بەشداربوو کە دەکاتە نزیکەی 5 ملیۆن دۆلار
2. فارووق مەلا مستەفا (3 ملیار دینار)، كە دەكاتە نزیكەی (2 ملیۆن ‌و350 هەزار دۆلار)
3. شێخ سەعد لە گرووپی كۆمپانیاكانی قەیوان (2 ملیۆن دۆلار)
4. د.پێشڕەو دزەیی، خاوەنی فاڵکۆن و گرووپ و ئیمپایەر وۆڵد (1ملیۆن دۆلار) 
5. خالید خۆشناو، سەرمایەدار (1ملیۆن دۆلار)
6. مەلا یاسین لە گرووپی كۆمپانیاكانی بەڕێز (10یەكەی نیشتەجێبوون)ی بەهەموو پێداویستییەكانی ناو ماڵەوە لە سلێمانی دابینكرد كە بەهاكەی دەگاتە (1ملیۆن دۆلار).
7. كۆمپانیای كار-ی شێخ باز (1ملیۆن دۆلار).
8. سیروان بارزانی، خاوەنی کۆڕەک تیلیکۆم (1ملیۆن دۆلار).
9. ئەحمەد ئیسماعیل خاوەنی كۆمپانیای ماس گروپ (1ملیۆن دۆلار).
10. حاجی ئازاد گرووپی كۆمپانیاكانی جیهان  (1ملیار دیناری عێراقی)‌و هاوكات 100كورسی خوێندنیش لە زانكۆكانی جیهان بۆ منداڵانی شەهید تەرخان دەكات بۆ ماوەی 4 ساڵ، كە بەهای ئەو 100 كورسیە دەكاتە (1ملیار‌و400 هەزار دینار). 
11. سەباح مەلحەم، سەرمایەدار (500ملیۆن دینار). 
12. ئەحمەدی مەلا قادر هیوا گرووپ (500ملیۆن دینار).
13. سەعدوڵڵا سەعید ئەتروشی (250ملیۆن دینار).
14. نیعمەتی حەماغای ئەورەحماناغا (250ملیۆن دینار).  
15. سەڵاحەدین هۆڵدینگ (200هەزار دۆلار). 
16. د.مەریوان سەرۆكی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی 50 كورسی خوێندنی بۆ منداڵانی شەهید لەزانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی تەرخانكرد، هاوكات 
د.عەلی قەرەداغی لە رابیتەی ئیسلامی كورد 100منداڵی شەهید تا تەمەنی 18ساڵی مانگانە 100 هەزار دینار مووچەیان بۆ دەبڕێتەوە‌. 
17. فەرزاد هەركی (250ملیۆن دینار). 
18. سەرۆكی بانكی كوردستان سالار مستەفا حەكیم (250ملیۆن دینار).
19. گرووپی كۆمپانیاكانی هەڵەبجە 3 یەكەی نیشتەجێبوونی لە كەركووك بۆ منداڵانی شەهید دابینكرد كە بەهای هەرسێ‌ یەكەكە دەگاتە (300 هەزار دۆلار).
20. دەزگای فەزالەر بۆ پەروەردە‌و فێركردن 85 كورسی خوێندن بۆ منداڵانی شەهید 
21. بورهان عەلی عەبدوڵڵا (10هەزار دۆلار). 
22. گرووپی كۆمپانیاكانی دارین (100ملیۆن دینار).  
23. د. دەرباز محەممەد وەزیری كۆچ‌ و كۆچبەران (10هەزار دۆلار).
24.حاجی ئیدریس میللەت هۆڵدینگ (250 ملیۆن دینار).
25. دەزگای خێرخوازی حاجی ئیدریس سێرەدین (250ملیۆن دینار).
26. عەبدولمەناف محەممەد سەلیم (100ملیۆن دینار).
27.كاروان عەلی حەسەن هۆز گروپ (100ملیۆن دینار).
28. هیوا رەئوف.. هیوا فاوەندیشن (150ملیۆن دینار).
29. عومەر حوسێن ئەحمەد (130ملیۆن دینار).
30. ئەحمەد رێكانی (100ملیۆن دینار) ها‌وكات 100منداڵی شەهید بۆ ماوەی دوو ساڵ مانگانە بڕە پارەیەكیان بۆ دەبڕێتەوە.
31. كۆمپانیای رۆژان (100ملیۆن دینار).
32. كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسوری (4هەزار‌و800دۆلار).
33. شوان لە كۆمپانیای بەرهەم (100ملیۆن دینار).
34. خالید شینكی، سەرمایەدار (30هەزار دۆلار ).
35. نەبیل ئیسماعیل كۆمپانیای سابیس (70كورسی خوێندن) بۆ منداڵانی شەهید.
36. مەعروف رەمەزان لە كۆمپانیای كێستە (80 ملیۆن دینار).
37. ئەحمەد حاجی غەفور فارس لە كۆمپانیای (چۆمان)، (125 ملیۆن دینار) هاوكات كەیوانی تاقانە بۆ ماوەی 5ساڵ هەموو خەرجییەكی دابیندەكات.
38. حاجی مەهدی عەبدوڵڵا ساڵح لە كۆمپانیاكانی حاتم فامیلی (20هەزار دۆلار).
39. دەزگای (ئەمین) ی حاجی مەشهوود (100ملیۆن دینار).
40. ئەیوب یەعقوب لە گرووپی كۆمپانیاكانی یەعقوب (80 هەزار دۆلار). 
41. مامۆستا كامەران محەممەد ئەحمەد لە كۆمپانیای گۆیژە (100 ملیۆن دینار).
42. كۆمپانیای نەجمەدین (100ملیۆن دینار).
43. سەلوان تەها ئاكرەیی (20هەزار دۆلار). 
44. فەرهەنگ میران كۆمپانیای هەڵمەند (7ملیۆن دینار). 
45. قوتابیانی كۆلێژی دەرمانسازی هەولێر (1000دۆلار). 
46. زاهیری كەریمە رەش (20 ملیۆن دینار).
47. حەسەن باقی هەورامی (50 هەزار دۆلار).
48. حاجی زیرەك (50 ملیۆن دینار).
49. گرووپی كۆمپانیاكانی گەلیاوا (200 ملیۆن دینار).
50. قوتابیانی كۆلێژی زانستی هەولێر (1000دۆلار).
51. فایەق حاجی محەممەد كۆڵەك (250 ملیۆن دینار).
52. گرووپی بی سی (100 ملیۆن دینار)
53. كۆمپانیای هەپی لاند (100ملیۆن دینار).
54. گرووپی كۆمپانیاكانی رەسەن (70ملیۆن دینار). 
55. ئیبراهیم محەممەد لە راست گروپ (200ملیۆن دینار).
56. دەزگای خەنجەر خاوەنەكەی سەرمایەدارێكی عەرەبە (50 ملیۆن دینار).
57. خاوەنی كۆمپانیای رانیەی دەولی (200ملیۆن دینار)‌و بۆ 100قوتابی مانگانە150هەزار دینار دەبڕێتەوە بۆ ماوەی 4ساڵ.
58. شاخەوان لە كۆمپانیای بڕیار (25 ملیۆن دینار).
59. كاوە فایەق عەلی خاوەنی میوانخانەی های كرێست (75ملیۆن دینار)‌و 10خێزانیش بۆ ماوەی 5 ساڵ مانگانە 150هەزار دیناریان بۆ دەبڕێتەوە.
60. سەردار حاجی خالید رەباتی لەكۆمپانیای فۆكس (50ملیۆن دینار)‌و 20 خێزانیش بۆ ماوەی 2ساڵ مانگانە150هەزار دیناریان بۆ دەبڕێتەوە. 
61. حوسێن مەلا ساڵح (125ملیۆن دینار).
62. بریكاری كۆمپانیای مارسیدس (10هەزار دۆلار).
63. سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات مووچەی دوو مانگی خۆی بەخشیە كەمپینەكە.
64. كۆمپانیای زەكی زاخۆ (10هەزار دۆلار).
65. شەریف لە كۆمپانیای سەفرە (40ملیۆن دینار). 
66. گرووپی دیوان (50ملیۆن دینار).
67. پشتیوان لەكۆمپانیای بیابان (100هەزار دۆلار).  
68. زریان كوڕی كامەرانی تاپۆ (50ملیۆن دینار).
69. وەستا جەلال (12ملیۆن دینار)‌و 10خێزان بۆ یەك ساڵ  مانگانە 150هەزار دیناریان دەداتێ‌.
70. قوتابیانی زانكۆی حەیات (960هەزار دینار).
71. ئەحمەد حاجی عەلی لە گروپی میران (100ملیۆن دینار). 
72. جەمال حاجی عەلی كۆمپانیای بەیاد (100ملیۆن دینار).
73.ئەحمەد پشدەری هەنگەوان (1000 دۆلار).
74. رۆزڤالی كوردستان سیتی (100ملیۆن دینار).
75. ئاسیا ئۆیل (15ملیۆن دینار)‌و20 خێزان بۆ ماوەی دوو ساڵ مانگانە 100هەزار دیناریان دەداتێ‌.
76. د. دیار ئەحمەد لە ئاسیاسێڵ (25ملیۆن دینار).
77. سامان جاف (100هەزار دۆلار).
78. هەرێم كەریم مستەفا سەرمایەدار (25ملیۆن دینار).
79. جەمال جەلال كۆمپانیای پێنجوێن (250ملیۆن دینار).
80. فارس یاسین كەریم كۆمپانیای براهین (150ملیۆن دینار).
81. گرووپی كۆمپانیای هێز لە دهۆك (50 ملیۆن دینار).
82. عومەر سەید ساڵح (25 ملیۆن دینار). 
83. كاوە لە فرۆشگای عادل لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی(1500دۆلار).
84.حاجی سەباح عەلی زێڕنگەر (10 هەزار دۆلار)
85. کۆمپانیای نەورۆز تیلیکۆم (250 ملیۆن دینار)
86. سەید کەیفی لە کۆمپانیای پرۆفی (12 ملیۆن و 500 هەزار دینار) و دابینکردنی دەرگاو پەنجەرەی ئەو خانووانەی بۆ شەهیدان دروستدەکرێن.
87.کۆمپانیای پلان (5 ملیۆن دینار(


كەمپەینەكە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنی، چەند كۆمێنێت كە لەسەر كەمپەینەكە نووسران:

- سەردەشت شامیرانی: ئەوەی رەنج و رووداو كردییان، پەرلەمان نەیكرد
- دانا مەحموود: ئەوەی رەنج كردی بە گەورەترین شۆڕش دادەنرێت
- خاڵۆ بۆس: دەستخۆش رووداو، دەستخۆش کاک رەنج
- فرمێسک تارق: هیچ نەبێت کەمێک لە ئازاری کەسوکاری شەهیدانتان کەمکردەوە
- عەلی سیروان: هەربژی رووداو، دەستی هەموو كارمەندان خوشبێت
- مامۆستا عەبدولقادر: رووداو سەلماندی یەکەمی بێ رکابەرە
- محەممەد دارەبەنی: هیوادارم مسوڵمانان لە رەنج و رووداوەوە فێربن
- پارێزەر ئەڤین: کاری باش وەک خۆر دەدرەوشێتەوە
- عەتا جەبار سۆلی: چاوەڕێی شتی باشتر له رووداو دەكەین

پێشكەشكردنی هاوكاری بە دۆلار- كلیك بكە بۆ بینینی ناوەكان
پێشكەشكردنی هاوكاری بە دینار- كلیك بكە بۆ بینینی ناوەكان