نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئیمارات و لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆدەبێتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات و لەگەڵ محەممەد بن زاید کۆدەبێتەوە؛ بڕیارە تاوتوێی پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشی ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 29-04-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بيى پايته‌ختى ئيمارات به‌ڕێده‌كه‌وێت.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی، له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشى ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ دەکه‌ن.
 
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/4/29 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی به‌ره‌و ئه‌بووزه‌بيى پايته‌ختى ئيمارات به‌ڕێده‌كه‌وێت.
 
له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا لەگەڵ بەڕێز شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، پەیوەندییەکان و هاریکاریی هاوبەشى ئیمارات لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، تاوتوێ دەکه‌ن.